دوایین گەری ئەم هەفتەیەیی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر بەڕێوە دەچێت.
هەڵبژاردەی ئیسپانیا میوانداری هەڵبژاردەی کۆسۆڤۆ دەکات، فەرەنسا دەچێتە بۆسنە و ئۆکرایناش میوانداری کازاخستان دەکات.
ئینگلتەرا و پۆڵەنداش لە بەهێزترین یاریدا ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە، بەرگ شینەکانیش بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆیان لە پێشەنگی ڕیزبەندی دەبنە میوانی لیتوانیا.
کاتژمێر، ٧:٠٠ ئەرمینیا میوانداری رۆمانیا دەکات، سەرجەم یاریەکانی دیکە لە کاتژمێر ٩:٤٥ خولەک بەڕێوەدەچن بەم شێوەیە:
بۆسنە و هێرسک - فەرەنسا, ئۆکراینا - کازاخستان، نەمسا - دانیمارک، مۆلدۆڤا - ئیسرائیل، سان مارینۆ - ئەلبانیا، ئەڵمانیا - مەگەدۆنیای باکوور، سکۆتلەندا - دوورگەکانی فارۆ، لیتوانیا - ئیتالیا، ئێرلەندای باکوور - بولگاریا، ئیسپانیا - کۆسۆڤۆ
یۆنان - جۆرجیا، لیشتنشتاین - ئایسلەندا، ئینگلتەرا - پۆلەندا، ئاندۆرا - ھەنگاریا.