پیاوێکی چینی خۆی خستە ناو کورەیەکی ئاسن تواندنەوەوە

  2021-03-31  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پیاوێکی چینی خۆی هەڵدایە ناو فڕنێکی تواندنەوەی ئاسن،کە پلەی گەرمییەکەی لە سەرووی ١٥٠٠ پلەی سەدییەوە بووە، دوای ئەوەی بڕی ٩١٠٠ دۆلار زیانیکردووە لە بازاڕی ئاڵۆڕی بۆرسەدا.

ماڵپەڕی (فایس) لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە (وانگ لونگ) ئەو پیاوە تەمەن ٣٣ ساڵە، کە لە کۆمپانیای باوتۆ ستیلی تایبەت بە تواندنەویە ئاست لە وڵاتی مەنگۆلیا کاریکردووە، لەکاتی جێگۆڕێکی کاردا لەگەڵ هاوڕێکانی دیارنەماوە، دوای گەڕان و پشکینین بەدوایدا، دەرکەوتووە خۆی هەڵداوەتە ناو یەکێک لە فڕنەکانی تواندنەوەی ئاسنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند دیمەنێکی تۆقێنەری ئەو پیاوە چینییە بڵاوبووەتەوە، کە لەلایەن کامێرا چاودێرییەکانی کارگەکەوە تۆمارکراوە و دەریدەکات یەکەمجار کڵاوەکەی هەڵداوەتە ناو فڕنەکە و پاشان خۆشی هەڵداوەتە ناوی.

کۆمپانیا مەنگلۆییەکە لە بەیاننامەیەکدا دەربارەی ڕوداوەکە ڕایگەیاندووە، دوای بەدواچوون دەرکەوتووە وانگ لە ڕۆژی خۆ کوشتنەکەیدا نزیکەی ١٠ هەزار دۆلار لە بازاڕی ئاڵوگۆڕکردنی بۆرسەدا بڕی ١٠ هەزار دۆلا زیانی بەرکەوتووە.

 



ڕیکلام