کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ماوەى تۆمارى دەنگدەرانى بایۆمەترى درێژکردەوە

  2021-04-01  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق، جارێکى تر ماوەى تۆمارکردنى ناوى دەنگدەرانى بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەى ئەمساڵ درێژکردەوە.

ڕۆژنامەى سەباح بڵاویکردووەتەوە، کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق ماوەى تۆمارکردنى لیستى ناوى دەنگدەرانى بۆ 15ی ئەم مانگە درێژکردووەتەوە.  

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر کۆمسیۆنى باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق چەندین جار لیستى تۆمارى دەنگدەرانى درێژکردووەتەوە، بەمەبەستى تۆمارکردن و نوێکردنەوەى ژمارەیەکى زۆرى دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەى ئەمساڵ کە بڕیارە لە 10ى تشرینى یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت. 



ڕیکلام