بەراورد بە دوێنێ یەکشەممە، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا تاڕادەیەکی کەم دابەزی.
بەپێی داتای بۆرسەکانی جیهان، ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی٤ی٢٠٢١، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە ٦٤ دۆلار و ٢٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە نزیکەی ٦١ دۆلار و 30 سەنت دیاریکراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە ٤ی٤ی٢٠٢١، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە ٦٤ دۆلار و ٨٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٦١ دۆلار و ٤٥ سەنت بوو.
ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخی نەوت ناجێگیرە و بەردەوام و رۆژانە بەرز و نزمی دەکرد.
لە چەند هەفتەی ڕابردووشدا نرخەکە گەیشتە 70 دۆلار و دواتر بە پێچەوانەوە دەستی بە دابەزین کرد.
بەرزبونەوەی نرخی نەوت کاریگەری گەورەی لەسەر ئابوری عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت بەوپێیەی زۆرینەی داهاتیان پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت.