ئایا هەرێم بە فیعلی ئامادەیە بەشێکی نەوت یان داهاتەکەی رادەست بکا؟!

هۆشیار عەبدوڵا

پەرلەمانتاری عێراق
  29/01/2021  |    1473 جار خوێندراوەتەوە

وەفدی هەرێم لە گفتوگۆکانیاندا پێش پەسەندکردنی یاسای موازەنە هەمو ساڵێک لە ۲٠۱٥ ەوە، وتویانە نەوت ئەدەین و دوای پەسەندکردنی یاساکە نەیانداوە. ئەمسالیش هەمان نیەتیان هەیە، ئەوانەی دەڵێن هەرێم بەهانەی بەغدای بڕیوە قسەیەکی دروست ناکەن.

عێراقیش ئێستا وەک ساڵانی نێوان ۲٠۱٥ بۆ ۲٠۱۹ نەماوە و بەهانەی نوێی سیاسی هەن بە تایبەت بە هۆی نزیکی هەڵبژاردنەکان و بەرزبونەوەی گوتاری شەعبەوی مەزهەبی طائیفی هاوشیوەی هەمان گوتاری شەعبەوی قەومی ئێرە، ڕون و ئاشکرا لە دانیشتنەکاندا بە وەفدی هەرێم و ئێمەش دەڵێن سالی ۲٠۱۹ ش وەک ئێستا وەعدتان دا نەوت رادەست دەکەین و نەتانکرد، بۆ زانیاریتان بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێم نایشارنەوە کە مەبەستیان لەوەی کە دەڵێن ئیلتیزام دەکەین و داهات دەگێرینەوە هەمان شیوەی ۲٠۱۹ یە، دەیانەوێ دوای یاساکە بڵێن پارەی ۲٥٠ هەزار بەرمیل چەند دەکات لێمان ببڕن و باقیەکەمان بۆ بنێرن، هێزە عێراقییەکان ڕون و ڕاشکاو دەیانجار گوتویانە بەمە رازی نابین.

ئەوانەی بە نەوت خۆیان بەسەر هەرێمدا سەپاندوە ئامادەنین لە چوارچیوەی دەستوریشدا رێکەوتن لەسەر نەوت بکەن و خەریکی درێژەدانن بەهامان ئەو یاریەی کە لە ساڵی ۲٠۱٥ ەوە خەریکین، تاکەی دەتوانن ئەم یارییە بەردەوام بن وەڵامەکەی لای خەڵکی هەرێم و گۆرانکارییە خێراکانی ناوچەکەیە.


زیاتر