ئەمڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم لەبارەى چۆنیەتى دابەشکردنى موچەى  مانگى ئازارى فه‌رمانبه‌ران کۆدەبێتەوە.
                                        
                                   
                                        
                                            
                                            
                                            
                                            به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، دوا نیوەڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تایبه‌ت ده‌بێت به چۆنێتیی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئازارى ئه‌مساڵی فهرمابنهرانی هه‌رێم  .
 
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار ده‌درێت له‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه مانگی سێ وه‌ك و ئه‌و بابه‌ته‌ش یه‌كلاده‌كرێته‌وه كه به‌هه‌مانشێوه‌ی موچه‌ی مانگی شوبات دابه‌شبكرێت و به‌رێژه‌ی 21% ببڕدرێت، یاخود موچه‌ی ته‌واو دابه‌شده‌كرێت  . 
 
هاوكات، له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند، بۆ ده‌ستپێكردنی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی سێ چاوه‌ڕوانی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ن، له‌ئێستاشدا بڕی 50%ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه  . 
 
 
 
سەرچاوەیەکیش لە گەنجینەکانى سلێمانى ( بەتۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند، لە لایەن وەزارەتى دارایى و ئابوریى هەرێم ئاگادارکراونەتەوە، لیستى موچەى مانگى ئادار ئامادەنەکەن تا بە فەرمى لە لایەن ئەنجوومەنى وەزیرانەوە بریارى لەبارەوە دەدرێت.
 
رۆژی 21-6-2020 ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك بریاری له‌باره‌ی مووچه و ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانه‌وه ده‌ركرد، بڕیاریدا پله باڵاكان به‌رێژه‌ی 50%ی موچه‌كانیان، هه‌روه‌ها فه‌رمانبه‌رانیش به‌رێژه‌ی 21% له‌موچه‌كانیان ببڕدرێت  .