ئامارەكانی كۆرۆنا لە شاری هەولێر و دهۆك بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبنەوە كۆی ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە هەرێم 14 هەزار كەسی تێپەڕكرد.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئامارەكانی كۆرۆنای لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردووی بڵاو كردەوە و رایگەیاند لەو ماوەیەدا دوو هەزار و 465 پشكنین ئەنجامدراوە و تیایدا 277 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە.
وەزارەتەكە روونیكردووەتەوە تووشبووەكان 202كەسیان لە هەولێر بووە و 23 كەسیش لە سلێمانی و 3 كەسیش لە گەرمیان و 49 كەسیش لە دهۆك بووە.
وەزارەتەكە روونیكردووەتەوە بەبێ ئامارەكانی چاكبوونەوە لە سلێمانی 94 كەس چاكبوونەتەوە و 10 كەسیش گیانیان لەدەستداوە كە حەوت كەسیان لە هەولێر بووە و دوو كەس لە گەرمیان و یەك كەس لە سلێمانی بووە.
بەوەش ژمارەی ئەو كەسانەی تا ئێستا تووشی ڤایرۆسكە بوون 14 هەزار و 134 توشبووە و لە نێویاندا نۆ هەزار و 177 كەس چاكبوونەتەوە و 551 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.