شەوی ڕابردوو بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە لەسەر رێگای نێوان (سلێمانی- تاسڵوجە)، پێنج كەس برینداربوون .
بەپێى ئەو زانیاریانەى دەست (تؤڕى هەواڵى ژیان) کەوتووە، شەوی ڕابردوو ڕووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان دو ئۆتۆمبێلی جۆرەكانی (تۆیۆتا لاندكرۆزەر- هیوندای ئەلەنترا) لەبەردەم شەقامی پارێزگا ڕوویدا و لەئەنجامدا پێنج کەس برینداربوون.
لە زانیاریەکاندا هاتووە، هۆكاری سەرەكی ڕووداوەكە بۆ خێرای لێخوڕینی شۆفێری ئۆتۆمبێلی یەكەم دەگەڕێتەوە.