یاسین قادر بەرزنجی، دوای چاكبوونەوەی لە كۆرۆنا هەواڵی گیان لەدەستدانی بڵاودەكرێتەوە.
یاسین قادر بەرزنجی هونەرمەند، لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: هاوكات ئەمڕۆ لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی ڕزگاربوونم لە نەخۆشی كۆرۆنا لە دوا لاپەڕەی ڕۆژنامەی (كوردستانی نوێ)دا، چەند پەیج و لایەنێك لە فەیسبووكەوە، بەداخەوە وەك پیشەی (ناشرینی) چەند جارەیان بە مراندنی هونەرمەندانی كورد، منیشیان (مراند)!!
ئەو لە روونكردنەوەكەیدا دەشڵێت "لەگەڵ بەدرۆخستنەوەی ئەو هەواڵەدا، خۆشەویستانم دڵنیادەكەمەوە كە لەتەندروستی زۆر باشدام و ئەو دەردە نەگریسەم جێهێشتووە".
ئەوەش دوای ئەوەهات كە ئەمڕۆ هەواڵی گیان لەدەستدانی بە كۆرۆنا لە چەند پەڕەیەكی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بڵاوكرایەوە.