فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنوری ناحیەی شیلادزێ سەربە پارێزگای دهۆک بۆردومان دەکەن.
پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەستیانکردووە بە بۆردومانکردنی چیای کورەژار لە ناحیەی شێلادزێ و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا زیانەکانی بۆردومانەکە بەوردی نەزانراوە،
بەڵام بەوتەی چەند شایەتحاڵێک زیانی ماددی زۆر بەر دانیشتووانی ناوچەکە گەیشتووە.
ئەوەشی خستەڕوو، بوردومانەکە ترس و دڵەڕاوکێی زۆری لای دانیشتووانی ناحیەی
شیلادزێ دروستکردووە.
زیاتر لە مانگێکە، سوپای تورکیا بەبیانووی لێدان لە گەریلاکانی پارتی
کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لە زەوی و ئاسمانەوە هێرش دەکاتە سەر سنورەکانی زاخۆ
و ئامێدی لە پارێزگای دهۆک و بەو هۆیەشەوە ژمارەیەک هاوڵاتی شەهیدبوون و زیانی
ماددی زۆریش بەر دانیشتووانی ئەو ناوچانە گەیشتووە.