سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند 26 كەس خاوەنی نیوەی سامانی جیهانن و نادادپەروەری هەیە لە دەرفەتەکاندا.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، لەكاتی پێشكەشكردنی وتاری ساڵانەیدا لە دامەزراوەی نێلسۆن ماندێلا لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە وتیشی: سامانی جیهان نیوەی لەلای 26کەسە و 70٪ی دانیشتووانی جیهان كەوتوونەتە ژێر هێڵی نادادپەروەریی داهات و سامان.
ئەو لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە دا نایەكسانی لە دامەزراوە گەورەكانی جیهاندا هەیە و سندووقی نێودەوڵەتیی دراو و بانكی جیهانییش نموونەیەكن لەو دامەزراوە نێودەوڵەتییانەی نایەكسانی و نادادپەروەری تێیاندا پەرەی سەندووە .
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ 19ی تەمووز ساڵڕۆژی لەدایکبوونی نیلسۆن ماندێلای رابەری رەشپێستەکانی باشووری ئەفریقا بوو.