ئەمڕۆ چاودێری بینینی مانگ دەکرێت بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژن

  2024-04-08  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە هەرێمی کوردستان و عێراق ئێوارەی ئەمرۆ چاودێری بینینی مانگ دەکرێت بۆ دیاریکردنی جەژن، تورکیا و ئێرانیش رۆژی چوار شەممەیان وەک یەکەم رۆژی جەژن دیاریکرد.

لە هەرێمی کوردستان و عێراق و سعودیەو چەند وڵاتێکی تی ناوچەکە، ئێوارەی ئەمرۆ چاودێری بینینی مانگ دەکرێت بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.

لای خۆیەوە، نوسینگەی رابەری باڵای شۆرشی ئێران رایگەیاندوو، ئێوارەی سێشەممە بە رونی مانگی شەوال دەبینرێت، هەربۆیە رۆژی چوارشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە، هاوکات لە تورکیاش سەرۆکایەتی کاروباری ئاینی رۆژی چوارشەممەی وەک یەکەم رۆژی جەژن دیاریکرد.


ڕیکلام