​هونەر جەمال: پرۆسەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستی پێکردوە

  2024-04-08  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت: پرۆسەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ئێستا دەستیپێکردووە داوامان کردووە هەر وەزارەتێک لیستی فەرمانبەران بنێرێت.

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند: هیوادارین لەمەودوا کێشەی مووچە نەمێنێت و مووچەخۆران مانگانە مووچەکانیان بەبێ دواکەوتن و لەکاتی خۆیدا وەربگرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ئێستا دەستیپێکردووە، داوایان کردووە هەر وەزارەتێک لیستی فەرمانبەران بنێرێت بۆ ئەوەی بزانرێت رێژەی پلەبەرزکردنەوەی هەر فەرمانبەرێک چەندە. هیواشیخواست بەزوویی سەرجەم وەزارەتەکان لیستی فەرمانبەرانیان بنێرن.

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم وتیشی، پێویستە فەرمانبەرانی هەرێم مووچەکانیان هاوشێوەی عێراق وەربگرن


ڕیکلام