لەسەر رێگای دوکان-سلێمانی رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا

  2024-04-26  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لەسەر رێگای دوكان - سلێمانی، نزیك بازگەی دوكان، رووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان بارهەڵگرێك و ژمارەیەك ئۆتۆمبیلدا روویداو بەهۆیەوە ژمارەیەك هاوڵاتی بریندار بوون.

رائیدی هاتووچۆ بەهمەن عەبدوڵڵا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، رووداوەكە لە ئەنجامی لەدەستدانی كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر بووە لە جۆری فلات كە كۆنتێنەری لەسەر بووە لە سلێمانییەوە بە ئاڕاستەی دوكان رۆیشتووە، پێش بازگەكە كۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات و خۆی دەكێشێ بە دوو ئۆتۆمبێلدا، پاشان بە ئاڕاستەی بازگەكە دەڕوات و لەناو بازگەكە خۆی بە 13 ئۆتۆمبێلی تردا دەكێشێت.

وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، شۆفێری بارهەڵگرەكە بەڕەگەز عەرەبەو خەڵكی شاری بەغدایە، لەئەنجامی رووداوەكەش 15 كەس بریندار بوون، بەڵام هیچ كەسێك گیانی لەدەست نەداوە.


ڕیکلام