پەرلەمانتارێكی عێراق: عێراق خاوەنداری لێكردم ئەگەرنا رادەستی توركیا دەكرام

  2020-07-20  | 
یوسرا رەجەب، پەرلەمانتاری عێراق
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر عێراق خاوەندارێتی لێنەكردایە ئێستا دەمێك بوو رادەستی توركیا كرابوو.

یوسرا رەجەب بە نوێنەرایەتی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان لە پەرلەمانی عێراقە، دوای ئەوەی راگەیەندرا كە برازایەكی ساڵح موسلیم لەلایەن بەرپرسانی هەولێرەوە رادەستی توركیا كراوە ئاشكرایدەكات هەوڵێَك هەبووە بۆ ئەوەی ئەویش رادەستی توركیا بكرێت. 

ئەو ئەندام پەرلەمانە راشیگەیاند "هەر زۆر دەمێك بوو منیشیان ڕادەستی توركیا ئەكرد بەڵام (عێـراق) خاوەندارێتی لێ كردم و قبووڵی نەكرد و بەتووندی وەڵامی توركیایان دایەوە".

ئەوەش لە كاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم رەتیكردەوە كە برازاكەی ساڵح موسلیم لەلایەن ئەوانەوە رادەستی توركیا كرابێت و دەڵێت ئەو كچە بۆخۆی رۆشتووەتە ئەو وڵاتە خۆی رادەست كردووە.