دەوامى بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى سلێمانى راگیرا

  2020-07-26  | 
بەشێک لە کارمەندانى هاتووچۆی سلێمانی
ئەرشیڤ
دۆسیە:  سلێمانى
 گۆران عەبدوڵا
بە هۆى دواکەوتن و پێنەدانى موچەى مانگى ئازار لە پێش جەژنى قوربان ئەمڕۆ کارمەندانى هاتووچۆى سلێمانى بایکۆتى دەوامیان کرد و دەوامى بەڕێوەبەرایەتیەکەیان راگرت.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى سلێمانى بە (تۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند، لەدواى دەستپێکى دەوامى ئاسایى کارمەندانى هاتووچۆى سلێمانى هاوڵاتیانیان ئاگادار کردەوە، بەهۆى دواکەوتنى موچەى مانگى ئازار لە پێش جەژنى قوربان بایکۆتى دەوام دەکەن.

 وتیشى، لەو کاتەدا لیواى یەکى سلێمانى هیرشى کردە سەر بیناى بەڕێوەبەرایەتیەکە و لە ژمارەیەک کارمەندى هاتووچۆیان داوە و دەرگاکان بەڕووى هاوڵاتیاندا داخران و بەپێى زانیاریەکانیش پێنج کارمەندى هاتووچۆیان دەستگیرکردووە و کارمەندانیش بایکۆتى دەوامیان کرد.

ئەمە لەکاتێکدایە، مانگى رابردووش بەهۆى دەستکاریکردن و دواکەوتنى موچەکانیان کارمەندانى هاتووچۆ نزیکەى 25 رۆژ بایکۆتى دەوامیان کرد و بەردەوام بوون لە گردبوونەوە و خۆپیشاندان.

داڕشتنەوە: شادان حەسەن