لە لیبیا كاروانێكی سوپای توركیا بۆردومانكرا

  2020-07-27  | 
یەکێک لە تانکە تێشکاوەکانی سوپای تورکیا
دۆسیە:  لیبیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فڕۆكەجەنگییەكانی سەر بە خەلیفە حەفتەر هێرشیان كردووەتە سەر كاروانێكی سوپای توركیا لەناو خاكی لیبیادا سێ تانكی سوپای توركیای تێكشكاندووە .

سەرچاوە میدیاییەكان بڵاویانكردەوە، ئەو تانكانەی سوپای توركیا بە ئاراستەی شاری سیرت لە خۆرئاوای لیبیا جوڵەیان پێكرابوو، بەرلەوەی لەلایەن فرۆَكەجەنگییەكانی سوپای نیشتیمانی لیبیاوە هێرشیان بكرێتە سەر .

هەفتەی رابردووش ئەو میلیشیا چەكدارانەی كە لەلا یەن توركیاوە هێنراونەتە ناوخۆیی لیبیا بەرەو شاری سیرت بەڕكەتبوون، بەڵام دواتر حكومەتی میسر هەر جوڵەیەكی گوماناوی بەئاراستەی شارەكە هێڵی سورە .

لەلایەكی ترەوە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، حكومەتەكەی فایز سەراج جوڵەی بەو میلیشیا چەكدارانە كردووە بە ئاراستەی شاری سیرت .

لەوبارەیەوە سەرچاوە ئاگادارەكان ڕایانگەیاند، كاروانێكی 200 ئۆتۆمبێل لە شاری میسراتەوە بە ئاراستەی رَۆژهەڵات جوڵەیان پێكراوە، كە ئامانج لێیان گەیشتنە بە شاری سیرت لە خۆرئاوای لیبیا .

بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو جموجوڵانەی توركیا و حكومەتەكەی فایز سەراج، شانەی راگەیاندنی جەنگی لیبیا بڵاویكردەوە، هێزی دەریایی سەر بە سوپای نیشتیمانی لیبیا لە كەنارە ئاوییەكانی شارەكانی ڕەئی لانۆف و بریگە بڵاوەیان پێكراوە .

هەفتەی رابردووش عەبدلفەتاح سیسی لە كاتی پێشوازیكردن لە سەرۆك هۆز ە شێخەكانی لیبیا بەڵێنی ئەوەی پێدان، وڵاتەكەی بەهیچ شێوەیەك ڕێگە نادات بە تێپەڕاندنی هێڵی شاری سیرت و ڕێگە نادرێت میلیشیاكان لەوبەشەی لیبیا باڵادەست بن .