ئەمڕۆ دووەمین دادگاییکردنی چیچەك كۆبانێ ئەنجام دەدرێت

  2020-07-28  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم پڕۆسەی دادگایی كردنی ئەو كچە شەڕڤانە ئەنجام دەدرێت كە بە برینداری لەلایەن گروپە چەكدارەكانی سەربەتوركیاوە لە سوریا دەستگیركرابوو.

ئەمڕۆ دووەمین دانیشتنی دادگایی چیچەك كۆبانێ، كە پێشتر لە كۆتاییەكانی مانگی تشرینی دووەمی 2019 لەلایەن گرپە چەكدارەكانی سەربە توركیاوە لە سوریا دەستگیركرا بوو ئەنجام دەدرێت. 

دادگاییەكە دادگای پێنجەمی سزا قورسەكان لە شاری رووحای باكوری كوردستان بەڕێوە دەچێت، دادگاییكردنی ئەو شەرڤانەی یەپەژە كە ناوی خۆی (دۆزگین تەمۆ )یە لە كاتێكدایە كە لە ناو وڵاتەكەی خۆیدا دەستگیركراوە، توركیا بۆخۆشی دەستگیری نەكردووە بەڵگو گروپەچەكدارەكانی سەر بەو وڵاتە لە دەرەوەی خاكی توركیا دەستگیریان كردووە و رادەستی توركیایان كردووە. 

ئەوەش لە كاتێكدابوو دوای بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆكانی چیچەك كە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای سەربە توركیا سوكایەتی بەو شەرڤانە بریندارە دەكەن كاردانەوەی لێكەوتەوە. 


ڕیکلام