فڕۆکەکانی تورکیا ناحیەی باتیفا لە قەزای زاخۆ بۆردومان دەکەن

  2020-07-29  | 
فڕۆکەکانی تورکیا سنورەکانی قەزای زاخۆ بۆردومان دەکەن
ئەرشیڤ
دهۆک
 مێهڤان مەجید
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنوری ناحیەی باتیفا لە قەزای زاخۆ بۆردومان دەکەن.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا فڕوکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا دەستیانکردووە بە بۆردومانکردنی سنورەکانی ناحیەی باتیفا لە قەزای زاخو.

سەرچاوەیەک لە ناحیەی باتیفا بە توری ھەواڵی ژیان-ی راگەیاند، ئەمشەو جارێکی تر فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەستیانکردووە بە بۆردومانکردنی گوندەکانی کەشان و سیلێ لە ناحیەی باتیفا و تا ئێستاش بۆردومانەکە بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا زیانەکانی ئەو هێرشە بە وردی نەزانراوە، بەڵام بەهۆی بۆردومانەکەوە ئاگر لە چەند زەوییەکی کشتوکاڵی کەوتووەتەوە.

لە چەند ساڵی رابردوودا، بەھوی بۆردومانەکانی سوپای تورکیا لە سنورەکانی ئامێدی و زاخو لە پارێزگای دهۆک ، نزیکەی ٥٠ ھاوڵاتی شەھیدبوون و زەرە و زیانی ماددی زۆریش بەر دانیشتووانی ناوچەکە گەیشتووە.