تەندروستى جیهانى: 100 ساڵ جارێک قەیرانى تەندروستى روودەدات

  2020-08-01  | 
دۆسیە:  کۆرۆنا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند ئەو قەیرانە تەندروستیەی لە ئێستادا روبەڕووی جیهان بووەتەوە هەر 100 ساڵ جارێك روودەدات و كاریگەریشی بۆ ساڵەكانی دوای خۆشی دەمێنێتەوە.

تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، ڕایگەیاند: ئەم قەیرانە بەرجەستەی قەیرانێكی تەندروستی دەكات، كە لە هەر سەدەیەكدا تەنها یەك جار ڕوودەدات. 

لیژنەی كتوپڕی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی بۆ چوارەم جار لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆبووەوە سەرۆكی رێكخراوەكە  تیادا وتیشی: ئەو قەیرانە تەندروستیانەی كە هەر 100 ساڵێك جارێك روودەدات  كاریگەرییەكانی لە سەدەكانی دواتریشدا دەمێننەوە و بە شێوەیەك جوڵەی ئاسمانی و وشكانی و دەریاییش وەستێنراون.  

لە ئێستادا ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا گەیشتووەتە 18 ملیۆن كەس و بەرزترین رێژەی تووشبوونی تۆمار كردووە و لە نێو ئەو ژمارە توشبووەدا زیاتر لە 11 ملیۆن كەسیان چاكبوونەتەوە و نزیكەی 686 هەزار كەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.