گەرمیان؛ڕوونکردنەوەیەک لەبارەى وەرگرتنى پارە بۆ ناشتنی مردوانی كۆرۆنا بڵاوکرایەوە

  2020-08-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، دەنگۆ لەناو هاوڵاتیان بڵاوبوەتەوە كە پارە لەبەرامبەر ناشتنی تووشبووانی كۆرۆنا وەردەگیرێت، بەڵام بەهیچ جۆرێك ڕاست نیە و ناشتنی مردووان بەبێبەرامبەرە.

بەپێى ڕوونكردنەوەیەكی تەندوستی گەرمیان، لەناو ھاوڵاتیان دا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە كە گوایا بۆ ناشتنی تەرمی ھاوڵاتیانی كۆچكردو ئەوانەی تووشبووی كۆرۆنان، پارە وەردەگیرێت.

راشیگەیاندوە، وەكو تەندروستی گەرمیان ئەوەی پەیوەندی بە تیمەكانی ئەوانەوە ھەبێت لە نەخۆشخانەی گشتی كەلار/ قەڵا و مەڵبەندی پزیشكی دادوەریی كەلار، ئەوا ھیچ بڕە پارەیەك بۆ ئەو كارە وەرناگیرێت و خزمەتەكە بێبەرامبەرە، بەپێچەوانەوە ھاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندییان پێوەبكەن و سكاڵا تۆمار بكەن.