لە دوو مانگدا تورکیا 900 موشەکى ئاڕاستەى سنورى ناحیەى دەرکار کردووە

  2020-08-13  | 
وێنەى زێرەڤان موسا
 مێهڤان مەجید
بۆردوومانى سوپاى تورکیا بۆ سنورەکانى قەزاى زاخۆ بەردەوامە و لە ماوەى دوو مانگیشدا نزیکەى 900 تۆپ و موشەک بەر گوندەکانى سنورى قەزاکە کەوتووە.

زێرەڤان موسا، بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکار لە سنوری قەزای زاخۆ بە ( تۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند، بەهۆى بۆردوومانەکانى سوپاى تورکیا لەگەڵ پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە)، لە ماوەى دوو مانگى رابردوودا تەنها لەیەک گوندا زیاتر لە 200 دۆنم زەوى لە سنورى زاخۆ سوتاون.

وتیشى، بەهۆى بۆردومانەکانەوە ھەردوو گوندی شەرانشی سەروو و شەرانشی خوارو چۆڵکراون، هاوکات بۆردومانەکانیش بەردەوامیان هەیە و هەر ئەمڕۆ بەشێوەیەکى چڕ چەند شوێنێک بۆردومانکراوە و شەڕ و پێکدادان لە نێوان هەردولاش دروستبووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە سنوری ناحیەی دەرکار 63 گوند بوونى هەیە، لەو ژمارەیەش تا ئێستا 13یان ئاوەدانکراونەتەوە و پێنجیان کەوتونەتەوە بەر بۆردومانەکان و دانیشتوانى ئەو گوندانەش بەهۆى بۆردومانەکانەوە ناتوانن بچنە سەر ماڵ و رەز و باخەکانیان.



ڕیکلام