بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکاری سەر بە قەزای زاخۆ ڕایگەیاند، لەوەتەی شەڕی نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە دەستی پێکردووە، ١٠ خاڵ و بنکەی لە گوندەکانی سنوری ناحیەی دەرکار جێگیر کردووە.
زێرەڤان موسا بەرێوەبەری ناحیەی دەرکاری بە توڕی ھەواڵی ژیان ڕاگەیاند " دوای دوو مانگی دەستیپێکرنی شەڕیکی چڕ لە نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە و سوپای تورکیا لە گوندەکانی سنوری ناحیەی دەرکار، تا ئێستا سوپای تورکیا نزیکەی ١٠ خاڵی خۆی لەم سنورە جێگیرکردوە ، و لەو ژمارەیش ٦ خاڵیان ھاوڵاتیان بە چاو بینراون و ئەوانی دیکەش لەبەر ترسی بوردومان ناتوانن ببینرێن و لە شوێنیکی دورن ".
ئاماژە بەوەشکرد " بەھۆی جێگیرکردنی ئەو بنکە و خاڵانە ترس و دڵەراوکێی زۆری لای دانیشتوانی ناحیەی دەرکار دورستبووە، لە کاتێکدایە بوردومانەکان ڕۆژانە بەردەوامیان ھەیە ".
ئاشکراشیشکرد، " پاسەوانی سنوری عێراقیش چەند خاڵێکی جێگیرکردووە ، و دوای ھاتنی هێزەکانی پاسەوانی سنور بۆ دەڤەرەکە کەمێک ئارامی بەخۆیەوە بینیوە .
ماوەی زیاتر لە دوو مانگە سوپای تورکیا بە تۆپی قورس و فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێڤڕۆکەوان، دەستی بە هێرشێکی فراوانکردووە، بۆسەر ناوچە ئاوەدانییەکانی هەرێمی کوردستان لەسنوری پارێزگای دهۆک، کە تا ئێستا بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی شەهید و بریندار بوون، دوا ڕوداویش شەهیدبوونی دوو ئەفسەری باڵای کوردی ناو هیزەکانی پاسەوانی سنور و سەربازێک و سەرکردەیەکی سەربازیی پەکەکە بوو، لە نزیک ناحیەی سیدەکان.