فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە سنوری ئامێدی کردەئامانج

  2020-08-14  | 
دهۆک
بۆردومانکردنی سنورەکانی ئامیدی لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیا
فۆتۆ: مازن شنگالی
 مازن شنگالی
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە سنوری قەزای ئامێدی کردەئامانج کە گوماندەکرێت، ئۆتۆمبێلی گەریلاکانی پەکەکە بێت.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر سنورەکانی قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردومانکراوە .

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردومانەکە لە زیاتر لە گوندی ئەرەدنا بووە لە سنوری ناحیەی بامەڕنێ-ی سەر بە قەزای ئامێدی.

ئەوەشی خستەڕوو، لە بۆردومانەکەدا ئۆتۆمبێلێک کراوەتەئامانج کە گوماندەکرێت هی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بێت .

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان راشیگەیاند، بەهۆی مەترسی شوێنەکە و بوونی فڕۆکەکانی تورکیا لە ئاسمانی ناوچەکە بەبەردەوامی، تائیستا زیانی بۆردومانەکە بە وردی نەزانراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، درەنگانی شەوی رابردوو، چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی گەریلاکانی پەکەکە-یان لە نزیک گوندی رەشانکێ-ی سەر بە ناحیەی زاوێتە لە پارێزگای دهۆک کردە ئامانج.




ڕیکلام