كۆدار سێهەمین كۆنگرەی خۆی ئەنجامدا

  2020-08-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
كۆنگرەی كۆمەڵگای دیموكراتی و ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان ناسراو بە (كۆدار) سێهەمین كۆنگرەی خۆی ئەنجامدا و دوو هاوسەرۆك و ئەندامانی كۆنسەی بەڕێوەبەری هەڵبژارد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێك كۆنگرەكە ماوەی دوو رۆژی خایاندووە و لە كۆتایی مانگی نیسان ئەنجامدراوە و هەریەكە لە  فواد بێریتان و گوڵان فەهیم، وەك هاوسەرۆكانی كۆدار هەڵبژێردران.

كۆنگرەكە لە چیا ئەنجامدراوە و شوێنەكەی رانەگەیەندراوە،  فواد بێریتان دیسانەوە جارێكی دی پۆستەكەی وەك هاوسەرۆك وەرگرتەوە ولە شوێنی و زیلان تانیا وەك هاوسەرۆكی نوێی كۆنگرەكە گوڵان فەهیم هەلبژێردرا. 

بۆ ئەندامانی كۆنسەی بەڕێوەبەری 18 كەس هەڵبژێردران،  لە راگەیەندراوی ئەنجامی كۆنگرەكەدا  پرسی زیندانیانی سیاسی لە ئێران و پاراستنی ژینگە بە گرنگیەوە باسیان لێوەكرا. 

كۆدار، ڕێكخراوێكی چەترئاسایە كە پەژاك بەشێك لە پێكهاتەكەیەتی و پێڕەوی لە ئایدیالۆژی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان دەكات.


ڕیکلام