نرخی نەوت لە بۆرسەکانی جیهاندا بە جێگیری ماوەتەوە و ئەمڕۆش نرخەکە لە سەرو 45 دۆلاروە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 45 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی(تەکساس) بە 43 دۆلار و 10 فرۆشرا.
بەڕای شارەزایانی بوارەکە جێگیری نرخی نەوت بۆ دوو هۆکاری سەرەکەی دەگەڕێتەوە ئەوانیش ئاسایکردنەوەی ژیان و دەستپێکردنەوەی کارگەکان و هاتوچۆ لە وڵاتان لە دوای کۆرۆنا.
هەروەها ڕێککەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس کە بڕیاریاندا رۆژانە بڕی 10 ملیۆن بەرمیل کەمتر بەرهەم بهێنن .