دوای سعودیە سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وڵاتی بەحرەیت پشتیوانی خۆی بۆ رێككەوتنی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل راگەیاند و ئاسمانی بەرووی گەشتەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە كردەوە.
ئاژانسی هەواڵی بەحرەین لەسەر زاری سەرچاوەیەكی فەرمی لە وەزارەتی گواستنەوە و پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی گواستیەوە، بەحرەین رێگە بە گەشتی ئاسمانی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل دەدات.
سەرچاوەكەی بەحرەین ئەوەشی راگەیاندووە، ئاسمانی بەحرەین كراوە دەبێت بۆ هەر گەشتێكی نێوان ئەو دوو وڵاتە و رێگری لێناكات.
ئەوەش دوای ئەوە هات كە وڵاتی سعودیە مۆڵەتی بە فرۆكەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتەدا ئاسمانی وڵاتەكەیان بۆ ئەنجامدانی گەشتەكانیان بەكاربهێنن و رێگری لێنەكەن.
هەرچەندە دوای رێككەوتنەكەی مانگی رابردووی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان ئیسرائیل رایگەیاند چەندین وڵاتی دیكەی عەرەبی ئامادەن بۆ ئەوەی پەیوەندیەكانیان ئاسایی بكەنەوە.