سەرۆکی ئیمارات یاسای بایکۆتکردنی ئیسرائیلی هەڵوەشاندوە

  2020-08-29  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی وڵاتی ئیمارات بە مەرسومێک یاسای بایکۆتکردنی ئیسرائیلی هەڵوەشاندوە.

ئاژانسی فەرمی هەواڵی ئیمارات بڵاویکردوە خەلیفە زاید ئەلنهیان واژوی لەسەر مەرسومەکە کردوە و ئیتر کاری پێ دەکرێت.

بەپێی مەرسومەکە لەمەودوا کاری هاوبەشی نێوان هەردوولا لە سەرجەم بوارەکان رێگەپێدراوە و ئەوەش لە چوارچێوەی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات .

ئاژانسی فەرمی هەواڵی ئیمارات ڕایگەیاندوە لەدوای هەڵوەشاندنەوەی یاساکە ئیتر هاوڵاتیان و کۆمپانیاکان دەتوانن گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئیسرائیل واژووبکەن و کاری پێکەوەیی بکەن.

هەروەها سودێکی تری هەڵوەشاندنەوەکە ئاسایکردنەوەی هاتوچۆی نێوان هەردوو وڵاتە بۆ هاوڵاتیان کە پێشتر رێگە نەئەدرا سەردان بکەن.

ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوو وڵاتی ئیمارات پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردەوە و دوای ئەویش وڵاتی سودانیش ڕایگەیاند دەیانەوێت هەمان کار بکەن.


ڕیکلام