کەرکوک.. لەهێرشێکی داعشدا کوڕی نوێنەرێکی سیستانی کوژرا

  2020-09-06  | 
کەرکوک
لەهێرشێکی داعشدا لەباشوری کەرکوک کوڕی نوێنەرێکی سیستانی کوژرا
ئەرشیڤ
دۆسیە:  کەرکوک
 سۆران عەبدولکەریم
لەئەنجامی کەوتنەوەی دوو گوللە هاوەن لەنزیک یاریگایەگ لەگوندی بەشیری سەر بەناحیەی تازە لەباشوری کەرکوک، مێردمنداڵێک کوژرا.

جەودەت عەسافی لێپرسراوی ڕاگەیاندنی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەکەرکوک بەتۆڕی هەواڵی ژیانی راگەیاند، کەمێک بەرلەئێستا لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دوو گوللە هاوەن ئاڕاستەی گوندی بەشیری شیعەنشین کراون و لە ئاکامدا کوڕێکی سەید قەنبەر موسەوی نوێنەری عەلی سیستانی لە کەرکوک، بەناوی موستەفا قەنبەر موسەوی کوژراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا نازانرێت لە چ شوێنێکەوە ئەو گوللە هاوەنانە ئاڕاستە کراون و لێکۆڵینەوەش لەڕوداوەکە دەستیپێکردووە.

ماوەی چەند هەفتەیەکە جموجۆڵی شانە نوستووەکانی داعش لە کەرکوک و ناوچەکانی خواروی عێراق دەستیپێکردووەتەوە و پێشتریش دەزگا ئەمنیەکانی کەرکوک رایانگەیاندبوو، لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا، توانیویانە گورزێکی باش لەجموجوڵە تیرۆریستییەکان بدەن و رێگە لە ئەنجامدانی زنجیرەیەک پەلاماری تیرۆریستی بگرن کە بەوتەی لێپرسراوانی ئەمنی، ئەگەر ئەو هێرشانە ئەنجامبدرانایە، زیانی مادی و گیانی زۆریان لێدەکەوتەوە.




ڕیکلام