خوێندكارێكی كورد بۆ كڕینی تابلێتێك ژیانی لە مەترسیدایە

  2020-09-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مێردمنداڵێكی تەمەن 14 ساڵ بۆ كڕینی مۆبایلی زیرەك كۆڵبەری دەكات و لە ترسی دەستگیركردنی لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە لە شاخ دەكەوێتەخوارەوە و ئێٍستا بینایی لە مەترسیدایە.

مانی هاشمی، مێردمنداڵێكی تەمەن 14 ساڵانە، لە گوندی شمشێری سەر بە پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەژین، باوك و دایكی جیابوونەتەوە و خوشكێكیشی هەیە كە تەمەنی 10 ساڵانە،  بە مەبەستی دابینكردنی پارە بۆ كڕینی مۆبایلێكی هۆشمەند تا بتوانێت خوێندنی ئۆنلاین بەردەوامی پێبدات، پەنا دەباتە بەر كۆڵبەری. 

ئەو لەگەڵ رووناك رۆستەم زادەی دایكی رۆژی 6ی ئەیلول چوار كارتۆن لۆبیا لە گوندەكەی خۆیانەوە دەبەنە سەر سنور، لە كاتژمێر دووی بەرەبەیان كە بەشێك لە رێگەكەیان بە ئۆتۆمبێل بڕیوە بەڵام لە نزیكی بەرزاییەكانی نەوسوود، ئۆتۆمبێلێكی هێزەكانی سنوری ئێران پێشیان پێدەگرن و كۆڵەكانیان لێدەستێنن و ناچاریان دەكەن بگەڕێنەوە، بەڵام ئەو مێردمنداڵە، دوو كارتۆنەكەی خۆی شاردووەتەوە و رادەستی هێزەكانی ئێرانی نەكردووە.

ئەو كە وتەی دایكی بۆ میدیاكان لە قوتابخانەدا زیرەكە ساڵی رابردوو 18/20ی نمرەی هەبووە، هاوكار بووە لەوەی دۆخی دارایی خێزانەكەیان باش ببێت، بەڵام بۆ خوێندن پێویستی بە كڕینی تابلێت یان مۆبایل بووە، بۆیە هەوڵەكانی ئەو بەردەوام بووە بۆ كڕینی ئەو ئامێرە زیرەكانە. 

دوای ئەوەی هێزە ئێرانیەكان دەگەڕێنەوە ئەو مێردمنداڵە بە كۆڵەكەیەوە هەڵدێت بەڵام دەكەوێتەخوارەوە و لوتی شكاوە و بەهۆی زیانی زۆر بە چاوی مەترسی لەسەر بینینی دروست بووە و لە ئێستادا لە تارانی پایتەختی وڵاتەكە چارەسەری پزیشكی وەردەگرێت. .


ڕیکلام