لە وڵاتێکی دراوسێی هەرێم بەفربارین دەستپێدەکات

  2020-10-06  | 
تاران
پێشبینی دەکرێت کۆتایی ئەم هەفتەیە لە ئێران بەفر ببارێت
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کەشناسی ئێران ڕایگەیاند، لەمڕۆوە تاوەکو ڕۆژی هەینی، باران و بەفربارین لە هەندێک لە پارێزگاکانی ئەو وڵاتە دەستپێدەکات.

بەپێی پێشبینییەکانی رێکخراوی کەشناسی ئێران، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا لە ناوچەکانی باکوری ڕۆژئاوا، کەناراوەکانی دەریای قەزوین و بەرزاییەکانی پارێزگای ئەلبۆرز، بارانێکی بەلێزمە دەبارێت لەگەڵ هەورەتڕیشقە و بایەکی توند دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە کە باران بارین لەو ناوچانە و باشوری پارێزگاکانی ئازەربایەجانی خۆرهەڵات و ئەردەبیل لە ئەمشەوەوە دەستپێدەکات و تاوەکو ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت، لە هەندێک ناوچەی دیکەش بارانبارین بەشێوەی پچڕپچڕ دەبێت.

رێکخراوی کەشناسی ئێران ڕاشیگەیاندووە، پێشبینی دەکەن لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا و ڕۆژی هەینی، لە ناوچە شاخاوییەکانی ناوەندی پارێزگای ئەلبۆرز و بەرزاییەکانی باکوری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە بەفر ببارێت.



ڕیکلام