ماچ و باوەشەکانی فازڵ میرانی

ئەحمەد میرە

مامۆستای زانکۆ و ڕۆژنامەنووس
  25/12/2025  |    679 جار خوێندراوەتەوە

لە سیاسەتدا ڕەوایە مەکینەیەکی ترسناکی ڕاگەیاندن بخەیتەگەڕ و نەیارەکانت بکەیتە تیرۆریست و دژە نەتەوە، بەڵام لەپێناوی شکاندنی نەیارە سیاسییەکانتدا لە هەرێم، باوەشی سیاسی بکەیت بە سەرەڕمی تیرۆر لە وڵاتدا!! ئەم ڕەفتارە جگە لە پارتی، هیچ هێزێکی دیکە بوێریی ئەوەی نییەئەنجامیبدات. 

کاتێک دیمەنەکانی ماچ و باوەشەکانی "فازیل میرانی" سەرۆکی شاندی پارتیم بینی، کە بە ئەوپەڕی هەست و خرۆشەوە، باوەشی بە خەزعەلیدا کرد، تێگەیشتم، کە شەرمەزارییەکی ئێجگار زۆر چ جۆرێکە! بەهۆی ئەوەشەوە درکم بە داڕزانی ئەخلاقی سیاسی و چەندان ڕووی لە ڕەفتار و مامەڵە سیاسی و (نەتەوەییەکان)ی پارتیدا کرد. 

ئاخر خەزعەلی فرە ترسناکە و پیاوی تیرۆرە و درۆن ئاڕاستەی هەرێم دەکات و بەهیچ جۆرێک کورد بە هاوبەشی حوکمڕانیی عێڕاق نازانێت!! ئەی خێرە بە ئەو خۆشەویستییە زۆرەوە لەباوەشی دەگرن؟! لەوە تێدەگەم، کە لەسیاسەتدا تەنها بەرژەوەندیی حوکمدەکات، بەڵام بەهیچ جۆرێک خاڵینابێتەوە لەمۆڕاڵ و بەها باڵاکان. 

بەهۆی ئەم ڕەفتار و چەندانی هاوشێوەکانییەوەیەتی،  کە بەردەوام وامان لێدەکەن بڵێین و بترسین، کە حیزیی کوردی تەنها لە پێناوی مانەوەی خۆیاندا، هەموو کارێکی دژە کوردانە دەکەن، چونکە کوردایەتی لای ئەوان تەنها خورما و قسەی شێتانەیە!

زیاتر