حاکم لەتیق شێخ مستەفا چەند سەرنجێکی لەسەر مەرسومەکەی ئەحمەد شەرع نوسیویە:
چەند سەرنجیکی سەرپێی لەسەر مەرسومەکەی ئەحمەد شەرع سەبارەت بە مافی کورد لە سوریا ژمارە۱۳ سالی ۲٠۲٦
وەک بنەما دان پیانانیکی رەسمی دەولەتی باشە بەلام:ـ
۱ـ دەبوایە لە دەستوردا ئاماژەی پی بدایە نەک بە مەرسوم
۲ـ مادەی یەکەم و دوەم کە باسی شوناسی رۆشنبیری و ھاولاتی و فرەیی کلتوری دەکات ئینشائین و هیچ بەھایەکی کردەییان نیە جگە لەوە دانی نەناوە بە کورد وەک گەلیک دەلیت هاولاتیانی کورد بەشیکن لە گەلی سوری
۳ــ مافی خویندنی کردوە بە ئیختیاری و تەنها لەو ناوچانەی کە کورد ریژەیەکی ( ملحوڤ) سەرنجداریان هەیە ئەم زاراوەیش نارۆشنە
دەبوایە ئیلزامی بوایەو لە هەمو شوینیک کوردی لییە بتوانن بە کوردی بخوینن
٤ـدانی ناوە بە گیرانەوەی رەگەزنامە بۆ کوردانی سوریا کە بە گویرەی ئاماری ۱۹٦۲ لە رەگەزنامە بێ بەش کراون بەلام باسی گۆرانکاری دیمۆغرافی و پشتینەی عەرەبی و گیرانەوەی زەوی مولکی کوردو گیرانەوەی کورد بۆ سەر مولکی خۆی و گەراندندنەوەی عەرەبی هاوردەی نەکردوە بۆ شوینی ئەسلی خۆیان کە هەر ئەو ساڵە بریاریان لیدراو دواتر جیبەجیکراو کوردی لە حەسەکە کرد بە کەمینە یان نیوە.
٥ـ کورد تەنها مافی رۆشنبیری و زمانی نیە بەلکو کورد وەک گەلیک مافی سیاسی هەیە ئەم مەرسومە مافە سیاسیەکانی کوردی پشت گوێ خستوە
٦ـ باسی شیوازی ئیدراەدانی ناوچەکانی نەکردوە
۷ـ ئەم مەرسومە لە زروفی ئاساییدا لە دایک نەبوە بۆیە جیگای متمانە نیە لە کاتیکدا کە جەنگی راگەیاندوە دژی هەسەدە ئەم مەرسومەی دەرکردوە وەک بلیی بۆ برینی بیانو یان بۆ ئەوەی کورد لە هەسەدە جیا بکاتەوەو بڵی من دژی کورد نیم دژی هەسەدەم وەک ئەوەی رژیمەکانی عیراقیش هەروایان دەکرد.
تا رادەیەک لە ڕوی ئەو بارودۆخەی کە ئەم مەرسومەی تیدا دەرچوە لە یاسای حوکمی زاتی کارتۆنیەکەی ۱۹۷٤ ی بەعس دەچیت کە یەک لایەنانە ئەو یاسایەی دەرکردوو لە ھەمان کاتیشدا شەری لەگەل کورد ھەلگیرساند