داعشێک لە سلێمانی، وڵامێک بۆ مەلا هەڵۆ
24/01/2026
|
1006 جار خوێندراوەتەوە
بەڵێ من لەوێ بووم، لە سەهۆڵەکەی سلێمانی، بەڵێ، من و کچەکەم و هاوسەرەکەم و یەکەمین مامۆستای ئافرەتی سەردەمی بنەڕەتیم و خوێندکارە کچەکانم و مامۆستا ئافرەتەکانی هاوڕێشم لەوێ بوون. ئەم هەموو کچ و کوڕە جوانە لەوێ بوون کە بە گیانێکی شۆڕشگێڕی و ئینسانییەوە بەرگرییان لە ڕۆژئاو و ئازادی و ژن و ژیان دەکرد.
تخوا هاوڵاتیان هەموو لەوێ بوون کێ جنێوی دا بە خودا؟
بەڵێ تۆی داعش لە هەلهەلەی کچانی ئەمڕۆ لە سەهۆڵەکەی سلێمانی تۆقیوی. من دەزانم تۆ لەم هاتنەدەرەوەیە تۆقیوی، چونکە داعشی بۆیە لە هەلهەلەی ژن دەترسی، چونکە دەتەوێ ژن لەماڵەوە داپۆشی و سێ سێ و چوارچوار لە پیاوێکیان مارە بکەن و باوکە جۆلانیتان کەزی کچانمان ببڕێت و تەرمی فریشتەکانمان لە بیناکانەوە فڕێ بدەنە خوارەوە و بێدەنگیش بین.
من دەزانم کە تۆ پێت ناخۆشە عەقڵێ داعش ڕەت بکەینەوە، چونکە تۆ خۆت بە پلەی ئیمتیاز و بە زمانی کوردی و بە جلی کوردییەوە داعشی. بەڵام باش ئەوە بزانە، ئێمە بەردەوام دەبین و تا ئەم نەوەیە مابێت سەردەکەوین و مێژوو زۆر مەلای خائین و خۆفرۆشی وەکو تۆی خستۆتە نێو زبڵدانی مێژوو.
|