دەبێ (بۆردی ئاشتی) چی پێ بێ بۆ میلەتانی ستەمدیدە..

  24/01/2026  |    396 جار خوێندراوەتەوە
سەرەتای دامەزراندی  سیستەمی نەزمی نێونەتەوەیی و دیپلۆماسی نوێ لە پەیمانەکانی وێستڤالیا کە  لە ساڵی ١٦٤٨ واژۆ کران و کۆتایی بە شەڕە ئایینی و سیاسییە گەورەکانی ئەوروپا هێنا، دیارترینیان شەڕی سی ساڵە دەست پێ ئەکات.
پاش جەنگی جیهانی یەکەم رێکخراوی کۆمەڵەی گەلان بەمەبستی هەوڵی فرەنەتەیی فرەلایەن بۆ چارەسەر کردنی قەیرانە نێو نەتەوەییەکان ، بەڵام شکستی هێناو جەنگی دوەمی جیهانی بەرهەم هێنا، پاش جەنگی جیهانی دووەم ریکخرای نەتەوە یەکگرتوەکان لە دایک بوو بۆ هەمان مەبەست، لە کاتێکدا کە دونیا بو بە دوو جەمسەر، بلۆکی وولاتانی سەرمایەداری کە پێی ئەڵێن لیبرال و بلۆکی سۆسیالیستی، دوای روخانی دیواری بەرلین سیستەمی گوڵوبالیزم دەستی پێکرد. 
وەکو ئیستا دەیبینین ئەم سیستەمەش دەستەوسانە لە چارەسەر کردنی قەیرانەکان.
سەرۆک ترامپ (بۆردی ئاشتی)پێشنیار  کردوە بۆ کێشەی غەزە، بەڵام ئێستا بانگهێشتی زۆربەی زۆری  ووڵاتانی جیهان کردوە لە نێوانیدا روسیاو بیلاروسیاش، بۆ چارەسەری نەک تەنها قەیرانی غەزە بەڵکو هەموو قەیرانەکانی جیهان ، سەیرە ئەزیزان ، سەرۆک ترامپ پێشنیاری کردوە کە ئەندام بوونی هەمیشەیی لەو بۆردە بۆ ئەو وڵاتانەیە کە یەک ملیار دۆلار دەبەخشێ بە ریکخراوەکە ، ئەوانی تریش کە رازی دەبن  بێنە ناو ئەو بۆردە دەبنە ئەندامی کاتی، پێ ئەچێ سەرۆک ترامپ بیەوێ ئەم بۆردە جێگای رێکخراوی نێونەتەوەی بگرێتەوە بریاریش بەدەستی ووڵاتانی دەوڵەمەند بێت، نەتەوە یەکگرتەوەکان هیچی پێ نەبوو بۆ میلەتانی ستەم دیدە ، نازانم دەبێ لەم سەردەمە کە سەردەمی ئاوا بونی بەها مرۆڤایەتییەکانە، بۆردی ئاشتی چی لە هەگبەدایە بۆ ئەم میلەتە خێر نەدیوەی ئێمە؟
زیاتر