عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرپەرشتیی سێیەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ھەماھەنگیی پیشەسازیی کردو بڕیاردا بە تەرخانکردنی زەوی بۆ پڕۆژەکان و قەدەغەکردنی هەناردەی چەندین جۆر کانزا و سکراپ
وتیشی، بەدەستهێنانی ناسنامەی پیشەسازیی عێراق پێویستی بە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و جێبەجێکردنی سیستەمی بەدواداچوونی (ئەسیکۆدا) هەیە، گرنگی بە کەرەستە خاوە ناوخۆییەکان بدەن، بۆ پشتگیریکردن و گەشەپێدانی پیشەسازیی ناوخۆیی و بەرزکردنەوەی توانای کێبڕکێکردن.
عەلی فالح زەیدی سەرجەم پارێزگاکانی ڕاسپارد کە ڕووبەری (١٠٠٠) دۆنم زەوی ئامادە و تەرخان بکەن بۆ ئەو پڕۆژە پیشەسازییانەی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازییەوە کاندید دەکرێن.
ئەنجومەنی هەماهەنگیی پیشەسازی بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی هەناردەکردنی کەرەستەی خاوی کانزاکانی مس، ئەلەمنیۆم، قورقوشم، و ئاسن و داڕشتەکانیان، بە هەموو جۆر و سکراپەکانیانەوە.