هه‌رچه‌نده دۆخى ميدياى ئه‌ليكترۆنيى كوردى، زۆر خراپه‌و بووه‌ته زه‌لكاوێكى پڕ به‌كترياو چاوگى بڵاوكردنه‌وه‌ى نه‌خۆشيى سياسيى و كۆمه‌ڵايه‌تيى، به‌تايبه‌ت سۆشيال ميدياى ئێمه ڕۆڵى جاسوسێكى بێ مۆراڵ ده‌گێڕێت و بێ پرسكردن خۆى ده‌كات به ژيانى تايبه‌تيى هه‌مووانداو ڕۆژانه چه‌ندين كه‌س ده‌بنه قوربانيى ئه‌مجۆره به‌ناو ميديا بيژوه.
ده‌مێكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام ده‌مامكى ئه‌مجۆره ميديايه لاببرێت، چونكه هه‌رگيز ماسكداره‌كان نه مرۆڤى شه‌ريفن و نه كارى شه‌ريفانه ده‌كه‌ن، بۆيه زۆريش پێويسته ياسايه‌كى مه‌ده‌نيى توندوتۆڵ هه‌بێت بۆ ڕێكخستن و ڕاستكردنه‌وه‌ى سۆشيال ميدياى كوردى، به‌ڵام به ئه‌وپه‌ڕى ڕاشكاويى ده‌ڵێم، په‌رله‌مانى كوردستان ناتوانێت ياسايه‌كى نيه‌ت پاكى مه‌ده‌نى له به‌رژه‌وه‌نديى ئازاديى ڕۆژنامه‌نووسيى و ديموكراسييه‌ت ده‌ربكات.
پێكهاته‌ى ئێستاى په‌رله‌مان به‌جۆرێكه، ئه‌وه‌ى نابێت تێيدا گفتوگۆبكرێت، بابه‌تى ئازاديى ميدياو ديموكراسييه، ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان، ديوه‌خانى نه‌خوێنده‌واره‌كانه‌و خولى شه‌رعيه‌تدانه به تاكڕه‌ويى و عه‌قڵى خێڵه‌كيى، چۆن ده‌كرێت داهاتووى ديموكراسييه‌ت به گروپێكى ڕۆژنامه‌نووس_كوژ بسپێردرێت؟! ئه‌و به‌ڕێزانه‌ى له نيه‌تێكى پاكه‌وه پشتيوانيى ياساكه ده‌كه‌ن، ده‌بێت بزانن دواجار كێ گفتوگۆى ياساكه ده‌كات و كێ ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌دات؟!! ده‌وترێت پڕۆژه‌ياساكه دوو شاره‌زاى ميديايى ده‌ره‌وه‌ى پارتى، ئاماده‌يانكردووه، له ڕاستيدا كاره‌كه‌يان نه پيرۆزه‌و نه بۆ خزمه‌تكردنه، چونكه دواجار ئه‌وان نايكه‌نه ياسا، به‌ڵكو زۆرينه‌يه‌كى ناديموكراسيى په‌رله‌مانيى ده‌يكه‌نه ياسا.
دۆخى كارى ميديايى ئێمه، زۆر جوان نييه، بۆيه به‌م پڕۆژه خراپه ئاڵۆزترى مه‌كه‌ن و نه‌هامه‌تيى ترمان بۆ زيادمه‌كه‌ن، باش‌ترين كار ئه‌وه‌يه، پێكه‌وه بڵێين جارێ زۆر زووه بۆئه‌وه‌ى ببينه خاوه‌نى ياسايه‌كى تر بۆ ڕێكخستنى كارى ڕۆژنامه‌وانيى ئه‌ليكترۆنيى، چونكه هه‌ندێك له داڕێژه‌رانى ياسا له‌م هه‌رێمه‌دا، بڕوايان به ئازاديى ڕۆژنامه‌نووسيى و كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نيى نييه‌و ئه‌وه‌ى ده‌يانه‌وێت، به‌رهه‌مهێنانى كۆمه‌ڵگايه‌كى بێده‌نگه له‌پێناو مانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتێكى سه‌ركوتكه‌ردا.