لە وڵاتێکدا ئەژین بە حساب قەیرانی بەنزینە، کەچی ئاگر ڕۆژی سێ چوار ملیۆن لیتر ئاشکرا ئەکات.

  21/08/2026  |    579 جار خوێندراوەتەوە

دووکەڵی ڕەش

 ئەم دنیایە چەند عەکسە خوایە، بڕیاری چاک بەرهەمی ئەزموونە، ئەزموونیش بەرهەمی بڕیاری خراپە.

 لە ولاتێکدا ئەژین بە حساب قەیرانی بەنزینە، کەچی ئاگر ڕۆژی سێ چوار ملیۆن لیتر ئاشکرا ئەکات.

 لە هەرێم ڕۆژەکان ئەڵێی چینین، هەموویان کورتن و لە یەکیش ئەچن.

 هەموو مەسەلە سیاسییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی کۆتایی ناخۆشیان هەیە: یاخود ئەیەکەن بە شەڕ، یان ڕێک ئەکەون.

 دووکەڵی ڕەش لە ڤاتیکان یەعنی هێشتا نەگەیشتوونەتە بڕیار، لە سلێمانی یەعنی تەنکەرێکی تری بەنزین سووتا.

 سروودەکانمان ڕقی دوژمن هەڵئەسێنن، گۆرانیبێژەکانمان ڕقی میللەت.

 مەسئولی کورد لە ڕەگەزی چەکوشە، چونکە پێنج هەزار ساڵە هیچ نەگۆڕاوە.

 ئەم قسەیە زۆر فەلسەفییە (ھەموو دەریچەیەک مەدخەلی ئەزموونێکی نوێیە)، ئەگەر بێ ناموس نەبێت.

 خواردنی ژنی کورد بە نەوعێکە، بیدەی بە گەڵای کاهووش ورگ پەیدا دەکات.

 گەڕەکەکانی سلێمانی و ناوبازاڕی پڕ لە عەرەب، واوو... هەر دە پانزە حەوتری کەمە ببیتە فیلمی ڕیسالە.

فەرمانگەی ئامار: سی حەفتەی تر ئەم کاتە کوردێک نامێنێ نەجمەدینی غولامی خەلات نەکردبێ.

 ئەم دۆخی نە شەڕ، نە ئاشتییەی هەرێم بەتەنیا هەر خەتای پارتی نییە، حەتمەن لایەنەکەی تریش کە متەڕخەمین ... مەبەستم مونا قە هۆە چییە.

زیاتر