سەعاتێک باسی یادی ڕاپەڕینم بۆ کرد دوایی وتی بابە وتم گیانی بابە ، وتی نابێ نەختێ ئاقڵ بیت؟!

  05/03/2023  |    2978 جار خوێندراوەتەوە
د. شێرکۆ عەبدوڵا

*سەعاتێک باسی یادی ڕاپەڕینم بۆ کرد دوایی وتی بابە وتم گیانی بابە ، وتی نابێ نەختێ ئاقڵ بیت؟!

*- ڕاپەڕین چی لێ ڕووا؟

 +شاخی پەشیمانی

*لە وڵاتێکدا دەژین کابرا پێی بڵێ کە لە ئاودەست هاتیتە دەرێ دەستت بشۆ ئەڵێ ناتوانم ، بەڵام ئەگەر لێی بپرسی ئەتوانیببیتە پەڕلەمانتار و وەزیر ئەڵێ بەسیتە .

*-وەزعەکە رێک وەک جەنگی یەکەمی جیهانی دێتە بەرچاوم

+ فیعلەن … ئێمەش دەوڵەتە عوسمانییەکە

*باش :سیعری شوقەکانیان دابەزاندوە

خراپ: داشکانەکە هەر  شمولی عەرەب دەکات

خراپترین:بە موناسەبەتی  ڕاپەڕینەوە

*بە حسابی بیرەوەرییەکان بێ تەنیا دوو کەس تەقەیان  لە ئەمنە سوورەکە نەکردوە؛ خەتیب و مەلای خەیاڵ

*وڵاتێکی عەجایەبە ، مەسئولەکان لەخوا ناترسن بەڵام زەندەقیان لە کامێرای سڕی چووە

*جا وەرە لەمە تێ بگە ؛ئەو ئافرەتانەی دکتۆر جوانیان ئەکەن  مەلاکانی فەیس بوک ناشیرینیان ئەکەن . 

*خوا هەڵناگرێ ڕاپەڕین زۆر شتی کەم کردەوە؛ زوڵم و زۆر ، تەحەمول ، کارەبا
زیاتر