عیراقچی و کوردستانی، لە دیدی ئێستاشەوە!

مەلا بەختیار

ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی
  03/09/2020  |    1070 جار خوێندراوەتەوە
لە پەراوێزی سەردانەکەی ماکرۆندا

لەسەر قسەیەکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە گوتویەتی: کورد شانازی بە عیراق بونی خۆیەوە دەکات، سایتەکان وروژاون و رەخنەی جۆراو جۆر دەبیستین، بە پێویستی دەزانم لەم بارەوە کێشەکانی کۆن و نوێ لەسەر عیراقچی و کوردستانی باسبکەم، بۆچوونی خۆشم لە دیدی ئێستاوە دەرببڕم.

سەدەیەک سەپاندن

عیراق... ساڵی یٔایندە پێ دەنێتە سەدەیەک دامەزراندنی قەوارەیەک، کە بەدڵخوازی عەرەب و ناڕەزایی کورد، سەپێنرا.. ناویشی نرا عیراق، ناوی عیراقیش لەدێر زەمانەوە ئەر ئەبووە، بەڵام نەک لەچوارچێوەی قەوارەی سیاسی و یاسایی دوای کۆلۆنیالیزمی کلاسیکی بریتانیا! ماوەیەکیش، بەناوچەی خوزستانی یٔێران، گوتراوە عیراق!

کە ئەم قەوارە نوێیە، لەسەر زەمینی عیراقی یٔێستادا داتاشرا، سەر زەمینەکە سێ ویلایەت بوو، ویلایەتی بەغدا، ویلایەتی بەسرە و ویلایەتی موسڵ...واتا: شیعەی باشورو سوننەی ناوەڕاستی عیراق و باشوری کوردستان، دانویان بەیەکەوە نەکوڵاوە.. بۆیە سـێ ویلایەتەکە پێک ئێنراوە. دەشێ دانی پیا بنێین کە عوسمانیەکان بە تیوکراتی خۆیانەوە، دوای دوو سەدە لە کوشت و کوشتاری عوسمانی و سەفەویەکان، یٔەم سێ ویلایەتەیان لە سەدەکانی ناوەڕاستدا، گونجاوتر دامەرزاند. کەچی بریتانیا، کە لانکی یەکەمین شۆڕشی دیموکراسی جیئان بوو، چارەسەرێکی نەسازاوی بەناوی عیراقەوە سەپاند!

کە قەوارە داتاشراوەکە دامەزرا، کورد نەیسەلماند. ئەتا سییەکانیش بەرئەڵستی کرد. بەڵام بریتانیاو شۆڤێنێتی عەرەب.. پاشان کەمالیەکان، لە دوای رێکەوتننامەی لۆزان -١٩٢٣ەوە، بەرە بەرە خەونی کوردیان، کوشت!

لەوساوە.. عیراقچێتی و کوردستانی، لە کوردستان و عیراقدا، سەریئەڵداوە. لە عیراقدا، گۆڤاری (تێگەیشتنی راستی) سەکۆی عیراقچێتی بوو.. رۆژنامەکانی یٔومێدی یٔیستقلال و ژیانەوەی کوردستانیش، سەکۆی سەربەخۆیی کوردستانی بوون؛ شێخ مەحموود، دوا سەرداری پەرچەمەداری سەربەخۆیی باشوری کوردستان بوو، کە ئەتا دوای راپەڕینی یٔەیلولی بەردەرکی سەرا ١٩٣٠، دەیشەکاندەوە!

پارتی و عیراقچێتی

تێزی یٔۆتۆنۆمی، لەسەردەمی یٔیتحادو تەرەقی تورکیاوە، لەسەر دەستی شێخ عەبدولقادری نەئرییەوە، خزاوەتە ناو یٔەدەبیاتی کوردایەتیەوە.

پارتی ١٩٤٦ یەکەمین حزبی سیاسی کوردستانە، لە ژێر کاریگەری سیستەمی شورەوی-ستالین و پارتی کۆمۆنیستی عیراق (نەک پارتی تودەی یٔێران کە دژی یٔۆتۆنۆمیش بووە) تێزی (دیموکراسی بۆ عیراق و یٔۆتۆنۆمی بۆ کوردستان)ی کردە ستراتیژ. یٔەمەش لەسەردەمێکدا .. بارزانی و بەشێکی بارزانیەکان، چوبونە شورەوی.. لە کوردستاندا، ئەمزە عەبدوڵڵا و برایم یٔەحمەد لە چلەکان ئەتا ناوەڕاستی پەنجاکان.. دوای یٔەوە مام جەلال-یش، فۆرمیلای یٔۆتۆنۆمیان قوڵ قوڵ یٔاوێتەی یٔایدیۆلۆژیەتی پارتی کردو توندیش لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی عیراقدا، گرێیاندا. سەرەڕای جیابونەوەی جەلالی – مەلایی ئەتا ساڵی ١٩٧٥ ستراتیژی یٔۆتۆنۆمی، خایاندی. لە راستیدا.. جەلالی، بۆ عیراقچێتی، لەو دۆخەی دووبەرەکیەدا، لە یٔۆتۆنۆمیش کەمتری قبوڵکرد!

یەکێتی و کوردستانی .. عیراقچی

یەکێتی، لە (نامیلەکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆچی دا؟)، یەکەمین لایەنی کوردستانییە، دوای کۆمەڵەی (ژ.ک) بە ڕۆشنی .. ستراتیژی کوردستانیەتی ئاوتای ستراتیژی دیموکراسی بۆ عیراق و کوردستانی یٔۆتۆنۆم، لە یٔایدیۆلۆژییەتی خۆیدا چەسپاندو جەختی کردەوە، کە پەیوەندییەکی یٔۆرگانیکی لە نێوان خەباتی بەشەکانی کوردستانی داگیرو دابەشکراودا ئەیە. واتا: یەکێتی، نەک ئەر لە رووی فرەییەوە، بەڵکو لە رووی فەلسەفەی سیاسی نەتەوایەتیشەوە لەساڵی ١٩٧٥، رێبازێکی نوێی کوردایەتی نەخشاد.
لەسەرەتای دامەزراندنی کۆمەڵەی مارکسی-لینینی- یٔەندێشەی ماوتیسیتۆنگدا ١/٦/١٩٧٠ سەرەڕای یٔەوە کۆمەڵە ستراتیژی سەربەخۆیی کوردستانی نەبوو، بەڵکو ئەر باسی یٔۆتۆنۆمی دەکرد، کەچی رەوتێکی عیراقچی ئەتا ساڵی ١٩٧٢یش لەناو کۆمەڵەدا ئەبوو. یٔەم رەوتە دیموکراسیانەو یٔارەزوومەندانە، لە کۆمەڵە دروکەوتنەوە. یٔیتر لە مێژووی یەکێتیدا، جگە لە پڕوپاگەندەی بێ بناغە.. رەوتێکی عیراقچی لە یٔارادانەبووە. تەنانەت کە یەکێتی، لە دوای دووەمین کۆنفرانسی کۆمەڵەی رەنجدەرانیش، دروشمی کوردستانی یٔۆتۆنۆمی (ئاوینی ١٩٨٢ –گوندی خەتێ) گۆڕی بە مافی چارەی خۆنوسین، سەرپای یەکێتی، بەڕەوتی جیاوازەوە، قبوڵیان بوو.

راپەڕین و عیراقچی و ریفراندۆم

کە راپەڕینی ١٩٩١ سەری گرت و حکومەتی عیراق لە ژێر فشاری نێودەوڵەتیدا بڕیاری ٦٨٨ی قبوڵ کردو ئێڵی (٣٦) سەپێنرا، (١١) ساڵی رەبەق، سوپاو دەزگاکانی موخابەراتی عیراق، کوردستانیان جێئێشت؛ یٔەو کاتە، پارتی لەگەڵ عیراقدا نەرم و یەکێتی توندبوو، ئیچ لایەک بیریشیان لە جیاکردنەوەی کوردستانیش نەدەکردەوە، گەرچی بە کردەوە، سەر بە خۆش بووین!
کە رژێمی سەدامیش روخا، مام جەلال و بارزانی، پێش سەرکردەکانی عیراق گەیشتنە بەغداو داوای عیراقی فیدراڵی یەکپارچەیان دەکرد!

کە بڕیاری ریفراندۆمیش درا.. سەرەڕای جیاوازیەکان.. ناکۆکیەکان.. مل ملانێکان، یٔەو لایەنانەی بەشداری کۆبونەوەی حزبە کوردستانیەکانیان دەکرد، ئەموشیان بڕیارەکەیان پەسەند کرد؛ تەنانەت یەکێتی.. لە دوا کۆبونەوەی سەرکردایەتیدا، پێش دوا پەسەندی ریفراندۆم لەسەری رەشدا، کردی بە مەرج کە:

یەکەم: ریفراندۆم لە پێناوی سەربەخۆیی دا بێ.

دووەم: کەرکوک و ناوچەکە کێشە لەسەرەکانیش بگرێتەوە (کاتی دێت یٔەم راستیە روونتر باسبکەم).

ناخۆشترین سیاسەت، سیاسەتی دوو فاقییە. لە ریفراندۆمدا.. ئەڵە کرابێ.. یان دووچاری ئەڵدێریش بوبین، پاشگەزبونەوە لە بڕیارەکان لەلایەن لادەرو بادەرەکانەوە، پەشمە!!

پێش دوا بڕیاری ریفراندۆم، لەسەر پێشنیازی من، کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی لە ئەولێر کرا. کۆبونەوەکەم بۆ یٔەوە رێک خست، بەڵکو ریفراندۆم لە کەرکوکدا، نەکرێ. ئەندێک ئەڤاڵ پێشیان ناخۆشبوو کۆبونەوەکەشم رێکخستوەو سور بوون لەسەر بۆچوونەکانیان.. پێیان وابوو، ریفراندۆم سەردەگرێ و سەربەخۆییش دێتە دی! کە واتا: با یەکێتی بێ بەش نەبێ. ناچار لە کۆبونەوەکەدا دوو بۆچونەکەم خستە دەنگەوە، یٔایە:


-لەکەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرکانیشدا، ریفراندۆم یٔەنجامبدەین؟
-یان .. موزەکەرەیەک بدەینە لایەنە سیاسیەکان، لەناوچە کێشە لەسەرەکاندا، نەکرێ..

من و (٥) ئەڤاڵ لەگەڵ یٔەنجام نەدانی بووین، لە کەرکوک .. (٦) ئەڤاڵ لەگەڵ یٔەنجامدانی بوون.. ئەڤاڵ ئێرۆ لەناو (٦) ئەڤاڵەکەدا دەنگی داو یٔێمە دۆڕاین!!.

دۆخی یٔێستاو عیراق

ئەمووان دەزانین، دۆخێکی مەترسیدار، سەرەنجامی کەڵکەبوونی ئەڵەو کەموکوڕییەکانی (٢٩) ساڵی رابوردوو، لە رووی قەیرانی یٔابوری و ناڕەزایی خەڵکەوە، لە یٔارادایە. ئاوکات.. مەترسی سیاسەتی نێودەوڵەتی و یٔیقلیمیش، یٔەگەرێکی دوور نییە!
ستراتیژی چارەسەری یٔێستا دیارە.. کە لەبەغدایە. یٔەرکمانە یٔەم ستراتیژە، لەم قۆناغەدا، ئەمە لایەنە فۆرمێلا بکرێ و بگەیەنرێتە رێکەوتنێکی تۆکمەش.. بەڵام، رێکەوتنەکە بەراستی ئەمە لایەنە بێ.. مادەی (١٤٠) و.. بووجەو موچەش، بنەمای رێکەوتنەکە بێ..

یٔایە، رێکەوتنی وا، خەونی سەربەخۆیی، لەناو ئەست و ئەڵوێستی کورددا، تا ئەتایە، لەبار دەبات؟ بێگومان نەخێر . نمونەیەک بەگرنگ دەزانم، بۆ یٔەم مەسەلەیە بئێنمەوە..

لە دانوستانی ١٩٨٤دا، مام جەلال، بە وردی باسی دیموکراسی بۆ عیراق و یٔۆتۆنۆمی راستەقینەی بۆ تاریق عەزیزی و وەفدی حکومەت دەکرد.. تاریق عەزیز، گوتی:

یٔوستاز جەلال؛ زۆر باسی دیموکراسی بۆ عیراق دەکەی.. یٔایە یٔەتوانی بۆمان واژۆ بکەیت، کورد ئەرگیز لە عیراق جیانابێتەوە..؟!

مام فەرمووی... من، یٔێستا نوێنەرایەتی کوردەکەم.. کـێ دەڵـێ، بافڵی کوڕم گەورە نابێ و بڕیارەکانی من رەت ناکاتەوە.. بۆیە، دەسەڵاتی نوسینی نامەی وام نییە..

یٔێستاش .. کە وەفدی کوردستان، جەنابی ماکرون دەبینن و قسە لەوە دەکەن، کورد بەشێکی دانەبڕاوی عیراقە، قسەکەیان بۆ دۆخی یٔێستایەو بۆچونەکەشیان دەرئەق بە دۆخەکەو قۆناغەکە، راست و دروستیشە.. نەک بۆچونی یٔەوانەی، کە دەیانەوێ، یٔەگەرەکانی روداوەکانی یٔایندەش.. لە باربەرن..کاتێ بۆچوون تێکەڵاوی رقی سیاسی و کاردانەوە دەکرێ..ناتوانێ بابەتی بێ!

زیاتر