‎ریفراندۆمی‌ شه‌رمه‌زاری‌

ئەحمەد میرە

مامۆستای زانکۆ و ڕۆژنامەنووس
  24/09/2020  |    1791 جار خوێندراوەتەوە

ریفراندۆم كرده‌یه‌كی‌ یاسایی‌ و لۆژیكی‌ و سیاسی‌ و مه‌ده‌نیی‌ و هاوچه‌رخانه‌ی‌ زۆر گونجاوه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی‌ مافی‌ سه‌ربه‌خۆیی‌، به‌ تایبه‌تی‌ دوای‌ كۆتایی‌ هاتنی‌ مۆدێلی‌ ناسیونالیزمی‌ چه‌كدار بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی‌ مافی‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ .

له‌ سه‌رده‌می‌ مه‌لیكی‌ یه‌كه‌م له‌ عێراقدا، كوردی‌ باشور موماره‌سه‌ی‌ ئه‌و مافه‌ یاسایی‌ و مه‌ده‌نییه‌ی‌ خۆیان كردووه‌، رووداوه‌كانی‌ شه‌شی‌ ئه‌یلول و خۆپیشاندانه‌كانی‌ ئه‌و ده‌مه‌ی‌ سلێمانی‌ ده‌رهاویشته‌ی‌ ئه‌و بارودۆخه‌ بوون.... واته‌ پرسی‌ ریفراندۆم داهێنراویی‌ عه‌قڵی‌ بارزانی‌ نییه‌، به‌ڵكو ئه‌و به‌ هۆی‌ به‌دحاڵیبونییه‌وه‌ به‌ ته‌واوه‌تی‌ تێكیدا. له‌ بابه‌تێكی‌ نیشتمانی‌ شه‌ره‌فمه‌ندانه‌وه‌ كردییه‌ كارێكی‌ پڕ له‌ شه‌رمه‌زارییی‌ .

ئه‌م جۆره‌ ره‌فتاره‌ ناسیاسیانه‌ ده‌بێت وه‌ك ره‌فتاریی‌ كه‌سانی‌ نه‌خۆشی‌ سیاسی‌ وێنا بكرێن، كه‌ نازانی‌ كه‌ی‌ و چۆن؟ دۆخی‌ ژیانی‌ رێكبخات .

بارزانی‌ به‌م كرده‌وه‌یه‌ی‌ خه‌باتی‌ سه‌د ساڵی‌ كوردی‌ سفر كرده‌وه‌، واته‌ ریفراندۆم خه‌بات كوژ و ده‌وڵه‌ت كوژ و هیوا كوژ بوو .

لێوان لێو بوو له‌ كه‌موكورتی‌ و هه‌ڵوێستی‌ هه‌لپه‌رستانه‌ و گرێی‌ ده‌روونی‌ جه‌نابی‌ بارزانی‌ .

نه‌ له‌ ناوخۆ و نه‌ له‌ ناوه‌ندی‌ بڕیاریی‌ هه‌رێمی‌ و نێوده‌وڵه‌تی‌ و نه‌ له‌ روویی‌ ئابوری‌ و ئاسایش و سه‌ربازییه‌وه‌ دۆخی‌ ریفراندۆم ته‌واو نه‌بوو... تاكه‌ رسته‌یه‌ك له‌ سه‌روبه‌ندی‌ ریفراندۆم راست و رێك بوو ته‌نها ئه‌وه‌ بوو كه‌ بارزانی‌ وتی‌ (ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو نه‌بووم، بڵێن كارێكی‌ شێتانه‌یه‌ و ئه‌م كابرایه‌ سوار سه‌ری‌ خۆی بووه‌) .

به‌ڵام دواجار له‌ پێناوی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ دوژمنانی‌ كورد كاره‌شێتانه‌كه‌ی‌ ئه‌نجام دا .

من ده‌پرسم ده‌كرێت پرسێكی‌ گرنگی‌ وه‌ك ریفراندۆم به‌و لۆژیكه‌ شێتانه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ له‌ گه‌ڵدا بكرێت؟

له‌ مێژووی‌ چ نه‌ته‌وه‌یه‌كدا راگه‌یاندنی‌ ده‌وڵه‌ت، به‌ میتۆدی‌ شێتێتی‌ ئه‌نجادام دراوه‌؟؟؟


زیاتر