دانیشتنەکەی پەرلەمان پۆزەتیڤ بوو

سالار مەحمود

ئەندامی پێشووی پەرلەمان
  05/10/2020  |    1272 جار خوێندراوەتەوە

"کەمترین موزایەدە لەپەرلەمان کرا، زۆرترین کێشەی خەڵک خرایە روو "

پەرلەمانتاران قسەی دڵی خەڵک و خۆیان کرد .

حکومەتیش گرفتەکانی خۆیان خستە بەردەم پەرلەمان .

ئەم دانیشتنە تەلیسمی ساردی نێوان حکومەت و پەرلەمانی تائاستێک رەواندەوە .

هیوادارم دانیشتنی لێپرسینەوە لەحکومەت لەئایندە ئەنجام بدرێت. پرسی لێپرسینەوە پرسێکی پەیڕەویی و ئاساییە. حکومەت دەتوانێ سود لە تەرحی پەرلەمان و قوەتی پەرلەمان وەربگرێت بۆ چاکسازیی و رووبەڕوبونەوەی ناوەندەکانی نفوزی دەرەوەی حکومەت. حکومەت دانی نا بە بوونی گەندەڵی بەتایبەتی لە دەروازە سنوریەکان، ئەم بابەتە پێویستە زۆرتر بەدواداچوونی پەرلەمانی بۆ بکرێت و داواکاری گشتی رۆڵی خۆیان ببینن بۆ جوڵاندنی سکاڵاو داکۆکی لەمافی گشتی .

کەمترین موزایەدە لەپەرلەمان کرا، زۆرترین کێشەی خەڵک خرایە روو. بەردەوامی لەم جۆرە دانیشتنە بە وەرزی باشترە. تەنانەت ئەگەر بۆ لێپرسینەوە لە سەرۆکایەتی حکومەت و وەزیرەکانیش بێت .

پەرلەمانێکی بەهێز حکومەت بەهێز دەکات. بە پێچەوانەوە پەرلەمانێکی لاواز رۆڵی حکومەتیش لاواز دەکات .

بەپێی پێوەری زانستی سیاسی

لەبەر ئەوەی کێشەکان زادەی ئەمڕۆ نین و بە پرۆسە کەڵەکەیان کردوە، چارەسەرەکەشیان هەر بە پرۆسەو هەنگاو بەهەنگاو دەکرێت .


زیاتر