سی ئێن ئێن: ئێران کۆنتڕۆڵی بەسەر بەشێکی گەورەی هورمزدا لە دەستداوە

  1     کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
تۆڕی هەواڵی (CNN) لە راپۆرتێکدا دەڵێت، ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو کۆنتڕۆڵی بەسەر گەرووی هورمزدا لەدەستداوەو گەڕانەوەی هاتووچۆی دەریایی بۆ باری ئاسایی خۆی لە گەرووی هورمز بەرەو ئاسایبونەوە دەچێت.

لە راپۆرتەکەی سی ئێن ئێندا ئاماژە بەوەشدراوە، زیاتر لە ٨٠٪ی ئەو نەوتەی لە ڕێگەی گەرووەکەوە پێشترهەناردە دەکرا، لە رێگەی کەشتییە گەورەو زەبەلاحەکانی گواستنەوەوە جارێکی تر دەستی بە رێکردن کردووەتەوە، روونیشی کردووەتەوە، ئێستا کەشتییەکان زیاتر لایەنی عومان بەکاردێنن و بە بەردەوامی بەبێ گوێدانە هۆشدارییەکانی ئێران تێپەڕ دەبن.

راشیگەیاندووە، لەسەر بنەمای زانیارییەکانی کۆمپانیای کیپلەر (Kpler)، کەشتییە بازرگانییەکان، بەتایبەتی نەوتهەڵگرەکان، دەستیان بە چوونەژوورەوە و دەرچوون لە گەرووەکە کردووە، بەبێ ئەوەی داوای هاوکاری یان پاراستن لە کەشتیگەلی ئەمریکی جێگیرکراو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن.

زانیارییەکانی کیپلەر ئەوەشیان خستووەتە روو، ئێران لانی کەم کۆنتڕۆڵی بەسەر بەشێکی گەورەی گەرووەکەدا لەدەستداوە.


ڕیکلام