ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی پارتی لە ساڵیادی ١٦
ئۆکتۆبەر شاگەشکە بوون و کەوتونەتە ھەلەکە سەما نازانم چۆن غیرەت دەکەن شەرم
ناتانگرێ باسی خیانەت و خاک فرۆشی دەکەن ؟ جارێ بۆ خۆتان و حزبەکەشتان واباشترە
بوو لاپەرەکانی مێژووی خیانەت ھەڵنەدەنەوە، چونکە سەراپای مێژووی حزبەکەتان پراو
پرە لە خیانەت وخاک فرۆشی لەو روەوە مێژوو شاھیدە ئێوە سوارچاکی خیانەت و نۆکەری و
خاک فرۆشین.
زۆر
دور نارۆین ئەرێ بەراست ئێوە ئەگەر باسی خیانەتی ٣١ ئاب و تەسلیم کردنی شەنگال
بەتیرۆرستانی داعش لەلایەن تاقمێکی خیانەتکاری حزبەکەتان دەکرێیت چۆن ئارەقەی
شەرمەزاری نارێژن ؟ یان ئەگەر باس لە دۆسێی چاوساغی و لەشکر کێشی و خیانەت
بەرامبەر خاک و نیشتمان و ھێزە کوردستانیەکان دەکرێیت چۆن روتان دێیت سەربەرزکەن
ئێوە چۆن روورەش و شەرمەزاری خواو مێژوو نابن .
دواجار
خەلکی کوردستان زۆر لەوە ووشیاترە بە چەواشەکاریەکانی ئێوە باوەربکات ، لای خەڵک
ئاشکراو روونە حزبەکەتان لە دەستکێش کردنی لەشکری بێگانە و لەبواری پێدانی زانیاری
بەدوژمن و ڕاوەدونان و دەستگیرکردنی کوردستانیان و ئازادیخوازان لێزان و پسپۆرن ،
خەڵکی کوردستان باش ئەوانە دەناسن کە بێشەرمانە رۆژانە چاوساغی بۆ فرۆکە
جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەر دەکەن دێھاتەکان دەروخێنن و رەزو باغی ھاوڵاتیان
دەسوتێنن ، ھەروەھا ئەوانەش لای خەڵک مەعلومن بۆ دەستکێشی کردنی لەشکری بێگانە
بونەتە کەواسوری داگیرکردنی خاکی کوردستان ؟ ئێوە گەمارۆ و خەندەق بە چواردەوری
رۆژئاڤای کوردستان وھاوکاری و چاوساغی بۆ سوپای داگیرکەری بێگانە بەچی تێدەگەن ؟
١٦ ئۆکتۆبەر خیانەت نەبوو بەڵکو دەرەنجای
ھەڵەی ریفراندۆم بوو کە بەناوی سەربەخۆیی زۆربەی ھێزە سیاسیەکان و خەلکی کوردستانی
پێ لەخشتەبرا ، ھەر ئەوەندە نا بەڵکو ١٦ی ئۆکتۆبەر دەرەنجامی ساویلکەیی و گومرایی
و سەرکێشی و کورت بینی سەرکردایەتی ئێوە بوو کە گوێتان بە ئامۆژگاریەکانی جیھان و
نامەکەی تلرسۆن نەداو کارێکی واتانکرد دوژمنەکانمان باڵادەست بن و دۆستەکانیشمان
ببن بەدوژمن ، ئێوە بوون سواری سەرو ملی خۆتان بوون و بە قوماری دۆراوی ریفراندۆم
نیوەی خاکتان ھەراج کرد و کورد و کوردستانتان بەو رۆژگارە شومەی ئێستا گەیاند.
بەداخەوە دواجار ئەوەی دەیبینین بەو عقلیەتە کاڵفامیەی ئێوەو
سەرانتان نەشەراکەتی حوکمرانی دەکرێیت نە ووڵات بەرێوە دەچێیت .