کێ خاینە و کێ خیانەتکارە ؟

لوقمان وەردی

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
  16/10/2020  |    484 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی پارتی لە ساڵیادی ١٦ ئۆکتۆبەر شاگەشکە بوون و کەوتونەتە ھەلەکە سەما نازانم چۆن غیرەت دەکەن شەرم ناتانگرێ باسی خیانەت و خاک فرۆشی دەکەن ؟ جارێ بۆ خۆتان و حزبەکەشتان واباشترە بوو لاپەرەکانی مێژووی خیانەت ھەڵنەدەنەوە، چونکە سەراپای مێژووی حزبەکەتان پراو پرە لە خیانەت وخاک فرۆشی لەو روەوە مێژوو شاھیدە ئێوە سوارچاکی خیانەت و نۆکەری و خاک فرۆشین.

زۆر دور نارۆین ئەرێ بەراست ئێوە ئەگەر باسی خیانەتی ٣١ ئاب و تەسلیم کردنی شەنگال بەتیرۆرستانی داعش لەلایەن تاقمێکی خیانەتکاری حزبەکەتان دەکرێیت چۆن ئارەقەی شەرمەزاری نارێژن ؟ یان ئەگەر باس لە دۆسێی چاوساغی و لەشکر کێشی و خیانەت بەرامبەر خاک و نیشتمان و ھێزە کوردستانیەکان دەکرێیت چۆن روتان دێیت سەربەرزکەن ئێوە چۆن روورەش و شەرمەزاری خواو مێژوو نابن .

 

دواجار خەلکی کوردستان زۆر لەوە ووشیاترە بە چەواشەکاریەکانی ئێوە باوەربکات ، لای خەڵک ئاشکراو روونە حزبەکەتان لە دەستکێش کردنی لەشکری بێگانە و لەبواری پێدانی زانیاری بەدوژمن و ڕاوەدونان و دەستگیرکردنی کوردستانیان و ئازادیخوازان لێزان و پسپۆرن ، خەڵکی کوردستان باش ئەوانە دەناسن کە بێشەرمانە رۆژانە چاوساغی بۆ فرۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەر دەکەن دێھاتەکان دەروخێنن و رەزو باغی ھاوڵاتیان دەسوتێنن ، ھەروەھا ئەوانەش لای خەڵک مەعلومن بۆ دەستکێشی کردنی لەشکری بێگانە بونەتە کەواسوری داگیرکردنی خاکی کوردستان ؟ ئێوە گەمارۆ و خەندەق بە چواردەوری رۆژئاڤای کوردستان وھاوکاری و چاوساغی بۆ سوپای داگیرکەری بێگانە بەچی تێدەگەن ؟

 

١٦ ئۆکتۆبەر خیانەت نەبوو بەڵکو دەرەنجای ھەڵەی ریفراندۆم بوو کە بەناوی سەربەخۆیی زۆربەی ھێزە سیاسیەکان و خەلکی کوردستانی پێ لەخشتەبرا ، ھەر ئەوەندە نا بەڵکو ١٦ی ئۆکتۆبەر دەرەنجامی ساویلکەیی و گومرایی و سەرکێشی و کورت بینی سەرکردایەتی ئێوە بوو کە گوێتان بە ئامۆژگاریەکانی جیھان و نامەکەی تلرسۆن نەداو کارێکی واتانکرد دوژمنەکانمان باڵادەست بن و دۆستەکانیشمان ببن بەدوژمن ، ئێوە بوون سواری سەرو ملی خۆتان بوون و بە قوماری دۆراوی ریفراندۆم نیوەی خاکتان ھەراج کرد و کورد و کوردستانتان بەو رۆژگارە شومەی ئێستا گەیاند.

بەداخەوە دواجار ئەوەی دەیبینین بەو عقلیەتە کاڵفامیەی ئێوەو سەرانتان نەشەراکەتی حوکمرانی دەکرێیت نە ووڵات بەرێوە دەچێیت .

زیاتر