عێراق سەد ساڵە کراوەتە دەوڵەت، دەوڵەتێکی لکێنراو بەیێك لەسەر بنەمایێکی بەتاڵ لەدەرەوەی ئیرادەی پێکھاتە نەتەوەیی و ئایینی و مەزھەبی و ئیتنیەکانی، بۆماوەی ھەشتا ساڵ تاکڕەوانە لەلایەن عەقڵیەتێکی شۆڤێنی عەرەبی سوننی قەومیچی نیمچە مەزھەبی فەرمانڕەوایی دەکرا تابەو عەقڵیەتە گەیشتە لێواری داڕمان و لەئاکامیش عێراق کەوت و زەرەرمەندی یێکەمیش گەلانی عێراق بون و بوونە قوربانی سیاسەتە چەوت و بێسەروبەرەکانی فەرمانڕەواکانی.
لە ٢٠٠٣ لەدوای ئازادکردنی عێراق و بەپاڵپشتی ئیقلیمی ئەمجارە لە جیاتی ئەوەی دەرس لەڕابردوو وەر بگرن و ھەڵەکان دووبارە نەکەنەوە کەچی دیسانەوە تاکڕەوانە لەلایەن عەقڵیەتێکی شۆڤێنی شیعی قەومیچی فوول مەزھەبی ئەوە بۆ بیست ساڵ دەچێت فەرمانڕەوایی دەکرێت.
بەلام بەدرێژایی ئەو سەد ساڵەی حوکمڕانی بەم شێوەیەی ئێستای جێگای سەرنج و مەسخەرەو گەمژەیی کاربەدەستانی و گیرۆدەی نەزانی حزبە سەر لێشێواوەکانی نەبووە بەتایبەتی ئەوانەی بەحیسابی خۆیان سیاسەت دەکەن.
ئەوەی دوێنێ لەپەرلەمانی عێراق دژ بەکوردو کوردستان گوزەرا ھیچ عەقڵیەتێکی سیاسی قبوڵی ناکات ، ئایا عێراقێکی بەھێزی یەکگرتووی یەکسان بۆ ھەموان لەھاولاتیبون بەم شێوەیە بینادەکرێت!
ئەوەی دوێنێ ڕوویدا بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی عێراقە بەدەستی خۆیان جا ئیمڕۆ بێت یاسبەی دەرەنجامەکەی بە دیار دەکەوێت.
پرسیاری گرنگی ئێمە لە دۆست و ھاوپەیمانەکانمان ئەوەیە ئایا تاکەی قەناعەتتان وایە بەم عەقڵیەتە شۆڤێنیەی فەرمانڕەوایانی عێراقی کە لەماوەی سەد ساڵدا تۆزقاڵێکیش گۆڕانکاری بەسەردا نەھات دەتوانرێت پارێزگاری لە عێراقێکی داڕماوی نەفسیەت نەخۆشی بێوجود بکرێت.
ئێستا لەدوێنێ زیاتر بۆتان دەرنەکەوت کەھۆکارەکانی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی کوردستان نەگونجانە لەگەڵ عەقڵیەتی شۆڤینیستی عەرەبی بەمۆدێرنیزمی مەزھەبیەوە باشترین بەڵگەش بڕیارەکانی دوێنێی پەرلەمانی عێراقە .