لێی دەپرسم
كاتێك ئێواران لەسەر سفرە شاھانەكەت نان دەخۆیت چی دڵتان داوای بكات لەسەر سفرەكەتان ئامادەیە ..... بەڵام
—بەبیرتایەت كە سەدەھا خاوەن پێداویستی تایبەت و منداڵی شەھیدو منداڵی فەرمانبەری بێ مووچە و منداڵی پێشمەرگەی سەنگەر گرتوو وە چەندەهای تر نان نیە بیخۆن و سفرە بەتاڵن
كاتێك منداڵەكانی تۆ حەزبە هەرچی بكەن لە هەركوێی دنیابێ بۆیان حازرو بەردەست دەبێت ..... بەڵام
— بە بیرتا ھاتوە چەندین خاوەن پێداویستی تایبەت هەیە پێویستیان بە چارەسەر و پێداویستیەكانیان هەیە مەگەرتەنها لەخەودا بیبینن
ئەگەر منداڵێكی تۆ نەخۆشبێت و پێویستی بەچارەسەر بێت كام نەخۆشخانەی باش هەیە لەكوێی دنیابێ بەفرۆكەی تایبەت دەیگەیەنن ..... بەڵام
— بەبیرتا هاتوە ١٤ڕۆژ جارێك باوكێكی پێشمەرگە بە ڕەزاڵەت لە مەخمورە و بێت بۆ هەولێر ولە گەرمیانەوە بێتە سلێمانی بۆ وەرگرتنی خوێن بۆ منداڵە تالاسیمیاكەی و پارەی خەرجی سەیارەی پێ نەبێت ئەبێت چیبكەن ...
لەكۆتایدا ڕۆژێك دێت
(ێوْمَ ڵا ێنفَعُ مَالٌ ۆڵا بَنُون)