ئەگەر دەنگم بگاتە سەرۆكی حكومەت

كۆچەر كەریم

سەرۆكی كۆمەڵەی تالاسیمیا
  29/11/2020  |    742 جار خوێندراوەتەوە
لێی دەپرسم 

كاتێك ئێواران لەسەر سفرە شاھانەكەت نان دەخۆیت  چی دڵتان داوای بكات لەسەر سفرەكەتان ئامادەیە ..... بەڵام 

—بەبیرتایەت كە سەدەھا خاوەن پێداویستی تایبەت و منداڵی شەھیدو منداڵی فەرمانبەری بێ مووچە و منداڵی پێشمەرگەی سەنگەر گرتوو وە چەندەهای تر نان نیە بیخۆن و سفرە بەتاڵن 

كاتێك منداڵەكانی تۆ حەزبە هەرچی بكەن لە هەركوێی دنیابێ بۆیان حازرو بەردەست دەبێت ..... بەڵام 

— بە بیرتا ھاتوە چەندین خاوەن پێداویستی تایبەت هەیە پێویستیان بە چارەسەر و پێداویستیەكانیان هەیە مەگەرتەنها لەخەودا بیبینن
 
ئەگەر منداڵێكی تۆ نەخۆشبێت و پێویستی بەچارەسەر بێت كام نەخۆشخانەی باش هەیە لەكوێی دنیابێ  بەفرۆكەی تایبەت دەیگەیەنن ..... بەڵام 

— بەبیرتا هاتوە ١٤ڕۆژ جارێك باوكێكی پێشمەرگە بە ڕەزاڵەت لە مەخمورە و بێت بۆ هەولێر ولە گەرمیانەوە بێتە سلێمانی بۆ وەرگرتنی خوێن بۆ منداڵە تالاسیمیاكەی و پارەی خەرجی سەیارەی پێ نەبێت ئەبێت چیبكەن ...

لەكۆتایدا ڕۆژێك دێت  
            (ێوْمَ ڵا ێنفَعُ مَالٌ ۆڵا بَنُون)

زیاتر