ڕاگرتنى باڵانس لە نێوان مافى گردبوونەوە و خۆپیشاندانێکى هێمنانە

عەلی جەمال قدوری

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان
  14/12/2020  |    1536 جار خوێندراوەتەوە

ڕاگرتنى باڵانس لە نێوان مافى گردبوونەوە و خۆپیشاندانێکى هێمنانە وە مافى حکومەت لەپاراستنى ژیان و سەر و ماڵى هاوڵاتیان:

ماوەیەکە قسە و باسى زۆر لەسەر چۆنیەتى خۆپیشان دان و پاراستنى ئاسایشى گشتى و سەرو ماڵى هاووڵاتیان وە گلەیى و گازندە لە هەڵسوکەوتى دەزگا ئەمنیەکان دەکرێت بەڵام بۆ ئەوەى ڕوونى بکەینەوە کە هەڵسوکەوتى پۆلیس بەرامبەر خۆپیشاندان پەیوەستە بەچەند ڕێساو یاسایەک وەهەروەها بەپێ ى یاساى خۆپیشاندان و ئەرکى خۆپیشاندەران دیارى کراوە بەپێ ى ماددەى (38) فقرە (3)ى دەستوورى عێراقى ساڵى 2005 (حریە الاجتماع و التظاهر السلمیە و وتنظم بالقانون)دەستوور بڕیارى دا کە دەوڵەت مافى کۆبوونەوە و خۆپیشاندان بپارێزێ بۆ هاوڵاتیان وە هەروەها هەموو هاوڵاتیان مافیان هەبێت بۆ گردبوونەوە و خۆپیشان دان وە ئەم مافانە لە دەستوور چەسپێنراوە وە بەیاسا ڕێکدەخرێت بەڵام دەبێت بە ڕێگەى ئاشتى و بەپێ ى ڕێنمایى یاسا بێت واتە بەهیچ شێوەیەک نابێت گردبوونەوە و خۆپیشاندان گرژى و ئاڵۆزى لێبکەوێت وەئەم مافە دەبێت بە یاسا ڕێکبخرێت وە لە کوردستاندا بە پێ ى یاساى (ڕێکخستنى خۆپیشاندان لە هەرێمى کوردستان)ژمارە (11ى ساڵى 2010) و جۆرى خۆپیشاندان ڕێکخستنى کۆمەڵێک ڕێکار و مەرجى یاسایى بۆ دانا لەوانە دیاریکردن و شوێن و کاتى وەرگرتنى ڕەزامەندى لایەنى پەیوەندى دار وەقەدەغەکردنى هەڵگرتنى چەک و ئامڕازى سوتێنەر و وە هەرئامێرێکى تێک دان توند و تیژى . وە سەرپێچى کردنى حوکمەکانى ئەم یاسایە سزا دەدرێت .ماددەى (10) لە یاساى خۆپیشاندانان (بەندکردن ماوەى لە مانگێک زیاتر نەبێت یان غەرامە یان هەردوو سزاکە)  وە هەروەها هەڵسوکەوتى پۆلیس بەرامبەر خۆپیشاندەران ئەگەر تاوانیشى لێ بکەوێتەوە پەیوەستە بەچەند ڕێسا و یاسایەک بۆ نمونە یاساى سزادانى عێراقى ژمارە (111ى ساڵى 1969)ماددەى (39) (لاجریمە اذا وقع فعل قیاما بواجب یفرضە القانون) بۆیە هەر کردەوەیەک ئەگەر کارمەندێک ئەنجامى بدات بۆ جێ بەجێ کردنى ئەرکەکەى سەپاندنى یاسا بە تاوان ئەژمار ناکرێت.

وە هەروەها لە ماددەى (40) لەهەمان یاسا ئاماژە بەوە دەدات بەتاوان ئەژمار ناکرێت ئەگەر هاتوو کردەوەیەک لەلایەن فەرمانبەرێکى ڕاسپێردراو بە خزمەتى گشتى بۆ نمونە پۆلیس و سەرباز و هێزە ئەمنیەکانى تر لە کاتێ بەنیەت پاکى فەرمانێک جێ بەجێ بکەن لەپێناو سەپاندنى یاساو جێ بەجێ کردنى فەرمانى سەرووى خۆى نمونەى جێ بەجێ کردنى فەرمانى ئەفسەرەکانى سەرووى خۆى.

وە هەروەها ماددەى (42) لەهەمان یاسا بە تاوان ئەژمار ناکرێت هەر توند و تیژیەک بەکاربێت بۆ دەستگیرکردنى هەر کەسێک کە تاوانێکى بینراو ئەنجام بدات.

وە هەروەها بەپێ ى ماددەى (63) لەهەمان یاسا حاڵەتى پێویستى دیاریکردووە کەلێپرسینەوەى سزاى ناکرێت بەرامبەر ئەو کەسانەى لەکاتى زەرورەت تاوانێک ئەنجام دەدەن بۆ پاراستنى خۆى و سەر و ماڵى یان سەر و ماڵى گشتى بەرامبەر مەترسیەکى گەورەوە بە ڕوونى و دیاریکراوى (لەیاساى ئەرکەکانى پیاوى پۆلیس بۆ نەهێشتنى تاوان)  (قانون واجبات رجل الشرطە فى مکافحە الجریمە) ژمارە (176) لە ساڵى (1980) بەپێ ى ئەم یاسایە ئەرکى پۆلیسى دیاریکرا بەڕاگرتنى سەقامگیرى ئاسایشى ناوخۆ پاراستنى سیستەمى گشتى وە هەروەها کۆمەڵێ دەسەڵاتى پۆلیس بۆ بەکارهێنانى هێز بۆجێ بەجێ کردنى ئەرکەکانى وە هەروەها دەسەڵاتى پێدرا بۆ بەکارهێنانى چەک بۆمافى خۆپاراستن لەکاتى بوونى هەر کردەوەیەک بەرامبەر پیاوى پۆلیس کەمەترسى لەسەر ژیانى هەبێت یان تووش بوونى بەبریندار بوونى یان بۆ ڕووبەڕوبونەوەى هەر مەترسیەکى گەورە یان بۆ نەهێشتنى ڕوودانى تاوانێک کەوا کاول کارى شوێنى گشتى لێبکەوێتەوە یان مەترسى لەسەر ژیانى خەڵکى هەبێت لێرەوە تێبینى ئەوە دەکەین کەیاساکان توانیویەتى باڵانس ڕابگرێت لە نێوان مافى گردبوونەوە و خۆپیشانێکى ئاشتیانە وە مافى حکومەت لەپاراستنى ژیانى هاووڵاتیان و سەر و ماڵى گشتى لە هەر پێشێل کاریەک .بەڵام بەداخەوە ئەوەى تێبینى دەکرێت لەهەردوولاوە زیادەڕەوى دەکرێت لەمافى خۆیان ئەمەش دەبێتە تاوان لەلایەک خۆپیشاندەران پێشێلى یاسای دەکەن کە هێرش دەکەنە سەر موڵکى گشتى ئەمەش تاوانە. هەم لەلایەن هێزە ئەمنیەکان  زۆر جار دەبینین هێزى زیاتر بەکاردەهێنن لەو هێزە پێویستە بۆ پاراستنى خۆیان واتە تجاوزى مافى خۆیان دەکەن(تجاوز حق الدفاع الشرعى) ئەمەش وادەکات هێزە ئەمنەیکان لێپرسراوى بکەوێتە ئەستۆیان.


زیاتر