هاوڕێیان و دۆستانی بەرێز، زۆر بەداخەوەم چەند رۆژێكە بەندە كراومەتە بابەتێك بۆ لەبیربردنەوەی مەسەلە گرنگەكانی تری خەڵكی كوردستان،كە ژیان و بژێو و چارەنووسیان، وەك دەڵێن، خراوەتە سەر دەستی عیفریتێك..
مەكینەیەكی هەواڵگری و ئیعلامیی گەورە خروانەتەگەڕ بۆ ناشیرینكردن و كوشتنی كەسایەتی من ـ ئەمە لە سادەترین لێكدانەوەدا هەرەشەیەكی كوشندەیە لە سەر ئازادیی بیرو ڕا..لەخراپترین تەفسیرشدا ئەوەمان پێ دەڵێت كە پایەو و كۆلەكانی دەسەڵات هێندە بێ متمانەن بەخۆیان كە دەترسن هاواری خۆپیشاندەرێك وڕستەی نووسەرێك عەرشەكەیان لێ بكات بە كەلاوە.
زۆر زۆر سوپاسی هاورێ مەجازییەكانی فەیسبوكم ئەكەم كە دڵسۆانە تر لە هاوڕێ واقیعییەكانی تەمەنم لەسەرم هاتنە جواب..گلەییان لێ ناكەم..ڕەنگە هەر یەكە و پاساوێكی هەبێ..خوا بكات هۆكارەكە بیرچوونەوە و دووربا بێوەفایی نەبێ.
لە هاوینی ساڵی ١٩٧٢ ووەوە هەتا٢٠٠٣ كاری سیاسی و رێكخراوەیی و هەڤاڵانەم لەگەڵ زۆر كاك و خوشكی بەڕێزداكردووە، یان زۆر زۆر لە نزیكەوە تێكەلاویی فكریگمان هەبووە ، ئەوانە هەندێكیان شەهید بوون یان كۆچیان كردووە،یادیان بەخێر' بەڵام زوربەیان شوكور لە ژیاندا ماون..زیندوو تر دەبوون لە دڵمدا ئەگەر لەباتی قوڕوقەپ ،تەنیا وشەیەكیان دەربارەی من بنووسیایە..ئەوەندەی بیرم یارمەتیم بدات ناوی هەبدێك لەو هاوڕێ «واقیعییانەتان »بۆ ڕیز دەكەم بە پێی ڕیزبەندیی ساڵەكان. هیوادارم لێم قبوڵ بكەن بە ناوەی سادەی خۆیانەوە ناویان بنووسم:
هیوا ی رەئەوفە فەندی،ئاسۆ رەئوف، محەممەد فەتحوڵا،سەڵاح ڕەشید، جەمالی زەرەنگەر، شەهید شوان عەلی سەعید، شۆڕشی برای وخێزانەكەیان ، جەلالی برای مامۆستا فوئاد قەراخی، مەلا بەختیار، بنەماڵەی شەهید ئارام ، شەهید دكتۆر بەختیار خالید، فوئادی مەجیدمیسری، رێكەوتی عوسمان بەگ،دكتۆر فایەق گوڵپی،شەهید مەجید عەوڵا،دكتۆر دانا عومەر، سوارە ئەحمەد عارف، صدیق بادینی،ئاواتی شێخ جەناب و عەباس چاوشین.
عەباس بەردی گورچیلەی هەبوو هەردووكیان موختەفی بوون ساڵی هەشتا، من پزیشكی موقیم بووم و بەناوێكی تەزویرەوە داخڵم كرد و پزیشكێكی بەڕێزی پسپۆڕ نەشتەرگەرییەكەی بۆ كرد، دكتۆر ڕەمەزان ئەوڕەحمان، شەهید دڵشادمەریوانی،هاوڕێ نزیكەكانی ،شەهاب عوسمان، ئازاد جوندیانی،شەهید ڕەحمان سەیدا،هیوا سەرهەنگ ، مەلا مستەفای سۆران، فوئادچەلەبی، عومەر عەزۆ، جەمیل هەورامی،حامی حاجی غالی،كەریم عوسمانی مەهەندیس،هەڤال كوێستانی، مامۆستا موحسین ، هیشام بەرزنجی، عوسمان شەیدا، سەید ئەحمەد،خوالێخۆشبوو بەكری حاجی سەفەر، كەمال شاكیر،ڕووناكی شێخ جەناب،سەلامی مەلاعەبدوڵا،حەمەسەعید حەسەن، عیماد ئەحمەد،قادر عەزیز،سالار عەزیز، دكتۆر نەوزاد ساڵح ، سیروان عەلی ڕەزا، ئازادی تەندروستی،ئەحمەد گەرمیانی،دكتۆر بەختیار عەبدولڕەحمان، هێرۆخان و هەموو خێزانەكە، كوردستانی نوێ كە ٢٧ ساڵە هاوكاریانم.
ئەڵێن جولكە ئیفلاس بكات دەفتەری كۆن هەڵ دەداتەوە..بەداخەوە وەكو جولەكە زیرەك نیم و خۆشبەختانە ئیفلاسیشم نەكردووە.. ناكرێ بەئەقلی ئێستاوە ڕابوردوو بنرخێنیت .. بەڵام زانیاری و ئەزموونن كە ناهێڵن ئینسان لە پێستێكدا بمێنێتەوە..ئێستا دڵنیام هەمووبزووتنەوەیەكی چەكداریی كورد یان دەستی دەرەكی دروستی كردووە، یان دواتر بووە بە كەڵەگا بەسەرییەوە..
ئێمە ئەگەر لە زەمانی عەبدولكەریم و زۆر پێشتریشەوە رێگەی گەشەكردنی سروشتیی كۆمەڵگامان هەڵبژاردایە ئێستا كوردستان و عێراقیش لە دۆخێكی زۆر ئارامترو پێشكەوتووترا ئەبوو..سروشتی بزووتنەوەی چەكداری وایە قارەمانە سەركەوتووەكان دەبن بە بازرگانی خوێن .نیشتیمان تاپۆی ڕەشی خۆیانە و خەڵكەكەش ڕەعییەت.
تەمەن تامی ئەوەی تیا نەماوە رەعییەتی قبوڵ بكەم.. ماوەیەكە هەوڵ ئەدەن بمخەنە پاقلەكەوە..ئێستاش ئەوەچەندڕۆژێكە بە ژمارەی علوج هەڕەشەم لێ ئەكەن.. مردن لە كوێی ژیان كوشتمی